"تەسنیم"، ئاژنسی هەواڵی سەربە سوپای پاسداران ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگیی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران لە شیراز لەکاتی فڕیندا تووشی ڕووداو بووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی تەسنیم، فڕۆکەکە لەجۆری سۆخۆی ٢٢ی ڕووسی بووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی سوپای پاسداران "کێشەی تەکنیکی"ـی بە هۆکاری ڕووداوەکە زانیوە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: "بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە فڕۆکەیەکی جەنگی لەجۆری سۆخۆ ٢٢ی ڕووسی لەکاتی هەستانیدا لە بنکەیەکی سوپای پاسداراندا لە شیراز تووشی ڕووداو بووە."
بەگوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوە، فڕۆکەوانەکانی ئەو فڕۆکەیە لەپاش ڕووداوەکەدا ناچاربوون سیستمی "ئیجێکت" بەکاربهێنن و خۆ لە فڕۆکەکەوە هەڵدەنە دەرەوە، بۆیە لە ئەنجامدا هیچیان لێنەهاتووە.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لانیکەم دوو فڕۆکەی جەنگیی هێزەکانی ئێران تووشی ڕووداوی لەو شێوەیە بوون.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە