close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ڕۆژنامەی شەرق: ٢٠٠ کەس لەژێر ڕووخاوەکانی ئیمامزادە داووددا ماون

۱۲ گەلاوێژی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕۆژنامەی شەرق: ٢٠٠ کەس لەژێر ڕووخاوەکانی ئیمامزادە داووددا ماون

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠١، ڕۆژنامەی "شەرق" لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، لانیکەم ٢٠٠ هاوڵاتی لەژێر ڕووخاوەکانی ئیمامزادە داووددا ماون کە بەشێکی بەرچاوی بینا و بازاڕچەکەی دەوربەری لە ئەنجامی لافاوی ئەم دواییانەدا ڕووخا.

لەو ڕاپۆرتەدا لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکەوە هاتووە، "دەوروبەری ئیمامزادەکە هەموو بووە بە بۆنی تەرم، ئەوەش هیی ئەو هاوڵاتیانەیە کە لە ئەنجامی لافاوی ئەم دواییانەدا وەژێر قوڕ و چڵپاو کەوتوون و هێشتا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە."

شەرق هەروەها جەختی لەوە کردۆتەوە، کە بەرپرسانی حکومەت پێش دروست بوونی لافاوەکە هیچ هۆشدارییەکیان نەداوەتە هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە بۆ ئەوەی لەوێ دوور بکەونەوە و خۆیان بگەیەنە شوێنێکی ئەولە.

بەیانیی ڕۆژی ٦ی گەلاوێژ لافاو گەیشتە ئیمامزادە داوود لە پارێزگای تاران، لە ئەنجامی لافاوەکەدا بەشێکی بەرچاوی بینای ئیمامزادەکە زیانی بەرکەوت و بازاڕچەی ئیمامزادەکەش ڕووخا.

 لە ڕاپۆرتی شەرقدا کە لەگەڵ ڤیدیۆیەک لە ماڵپەڕی ئەو ڕۆژنامەیەدا بڵاوبۆتەوە، هاوڵاتیانی خەڵکی ئەو ناوچەیە چەند شوێنێک پیشان پەیامنێری شەرق دەدەن و دەڵێن ژێر ئەو شوێنانە پڕە لە تەرم.

میدیاکانی دیکەی ئێران لەسەر زاری سەرۆکی مانگی سوورەوە ڕایانگەیاندووە، کە لە ئەنجامی لافاوی ئەم دواییانەدا لە ئێران کە ٢٥ پارێزگای گرتەوە تەنیا ٩٠ هاوڵاتی گیانیان لە دەست داوە.

"پیرحسێن کۆلیوەند" هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە کە تەنیا هەشت هاوڵاتی لە ئەنجامی ئەو لافاوانەدا بێسەروشوێنن.

بەڵام ڕاپۆرتە مەیدانییەکەی ڕۆژنامەی شەرق ئەم ئامارانە ڕەت دەکاتەوە، بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ژمارەی قوربانیانی لافاوی ئەم دواییانەدا لە ئێران دەبێت زۆر زیاتر بێت لە ئامارە ڕەسمییەکان.

 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

٢٠٠ کەسی سەربە حکومەت هێرش دەکەنە سەر گوندێک بۆ ڕووخاندنی خانووی بەهاییەکان

۱۲ گەلاوێژی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
٢٠٠ کەسی سەربە حکومەت هێرش دەکەنە سەر گوندێک بۆ ڕووخاندنی خانووی بەهاییەکان