ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانانی ١٤٠١، چوار مامۆستای خەڵکی دیواندەرە بەناوی "ئومێد شامحەمەدی"، "هیوا قورەیشی"، "پەرویز ئەحسەنی" و "کاوە محەمەدزادە" پاش ٧٦ ڕۆژ لە دەستگیر بوونیان، ئازاد کران.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" ڕایگەیاندووە، ئەو چوار چالاکە پیشەییە بە مەرجی دانانی بارمتەی یەک و نیو میلیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کراون.
ئەو چوار مامۆستایە لەماوەی دەستگیر بوونیاندا بێبەش بوون لەوەی پارێزەریان هەبێت و چاویان بە بنەماڵەکانیان بکەوێت.
ڕۆژی ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠١، هێزە ئەمنییەکانی شاری دیواندەرە ئەو چوار مامۆستایەیان دەستگیر کردبوو و و پاشان ڕەوانەی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەیان کردبوون.
ئومێد شامحەمەدی پێشتریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر و دادگایی کرابوو.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە