close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

کۆماری ئیسلامی چ پلانێکی بۆ داسەپاندنی حیجابی زۆرەملی لە ئێران‌دا هەیە؟

۸ خەرمانانی ۱۴۰۱
ئێران‌وایەری کوردی
خوێندنەوەی وتارە لە ۱۰ خولەکدا
بڵاو بوونەوەی بەڵگەنامەیەکی ١٢٠ لاپەڕەیی دەربارەی بەرنامە و پلانی ستادی ئەمر بە چاکە و نەهی لە خراپە بە مەبەستی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ دەرکەوتەکانی "بەد حیجابی" و بەرەودان بە حیجابی زۆرەملی، دیوی پشتەوەی چۆنایەتی و چۆنییەتیی تووندکردنەوە ئەم پلانە لە ڕێگەی گوشارهێنانە کۆمەڵایەتییەکانەوە لە مانگەکانی ڕابردوودا ئاشکرا کرد.
بڵاو بوونەوەی بەڵگەنامەیەکی ١٢٠ لاپەڕەیی دەربارەی بەرنامە و پلانی ستادی ئەمر بە چاکە و نەهی لە خراپە بە مەبەستی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ دەرکەوتەکانی "بەد حیجابی" و بەرەودان بە حیجابی زۆرەملی، دیوی پشتەوەی چۆنایەتی و چۆنییەتیی تووندکردنەوە ئەم پلانە لە ڕێگەی گوشارهێنانە کۆمەڵایەتییەکانەوە لە مانگەکانی ڕابردوودا ئاشکرا کرد.
ئەم بەڵگەنامەیە کە ناوی "بەرنامەی عەفاف و حیجاب"ە، زستانی ساڵی ١٤٠٠ بە زۆرینەی هەرە زۆری ڕێکخراوە حکوومەتی و دەوڵەتییەکان ڕاگەیەندراوە و پیادە کردنی یەک بە یەک بەندەکان و بڕگە بە بڕگەی ئەم بەڵگەنامەیە لە لایەن ناوەندەکان و بەپێی پەسەند کراوی شوورای باڵای ئینقلابی فەرهەنگی پێویست و حەتمییە.
ئەم بەڵگەنامەیە کە ناوی "بەرنامەی عەفاف و حیجاب"ە، زستانی ساڵی ١٤٠٠ بە زۆرینەی هەرە زۆری ڕێکخراوە حکوومەتی و دەوڵەتییەکان ڕاگەیەندراوە و پیادە کردنی یەک بە یەک بەندەکان و بڕگە بە بڕگەی ئەم بەڵگەنامەیە لە لایەن ناوەندەکان و بەپێی پەسەند کراوی شوورای باڵای ئینقلابی فەرهەنگی پێویست و حەتمییە.

بڵاو بوونەوەی بەڵگەنامەیەکی ١٢٠ لاپەڕەیی دەربارەی بەرنامە و پلانی ستادی ئەمر بە چاکە و نەهی لە خراپە بە مەبەستی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ دەرکەوتەکانی "بەد حیجابی" و بەرەودان بە حیجابی زۆرەملی، دیوی پشتەوەی چۆنایەتی و چۆنییەتیی تووندکردنەوە ئەم پلانە لە ڕێگەی گوشارهێنانە کۆمەڵایەتییەکانەوە لە مانگەکانی ڕابردوودا ئاشکرا کرد.

ئەم بەڵگەنامەیە کە ناوی "بەرنامەی عەفاف و حیجاب"ە، زستانی ساڵی ١٤٠٠ بە زۆرینەی هەرە زۆری ڕێکخراوە حکوومەتی و دەوڵەتییەکان ڕاگەیەندراوە و پیادە کردنی یەک بە یەک بەندەکان و بڕگە بە بڕگەی ئەم بەڵگەنامەیە لە لایەن ناوەندەکان و بەپێی پەسەند کراوی شوورای باڵای ئینقلابی فەرهەنگی پێویست و حەتمییە.

***

ئامانجەکانی ئەم بەڵگەنامە چین؟

گرینگ‌ترین ئامانجەکانی ئەم بەڵگەنامە "تەندرووست و پاکژ کردنەوەی کۆمەڵگا لە ئالوودەیی نەپاراستنی پۆششی شەرعی"، "بەدەستەوەدانی سەرچەشنی کۆمەڵگای ئیسلامی لە بواری عەفاف" و "پاراستنی بەهاکان و ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هێرشی کولتووری" ڕاگەیەندراوە.

بنەماکانی حیجابی زۆرەملی لە ئێران‌دا چین؟

هەر بەو جۆرەی کە لە بەڵگەنامەکەدا نووسراوە، "ڕووحوڵا خومەینی" یەکەم کەس لە کۆماری ئیسلامی‌دا بوو کە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٥٧ خوازیاری حیجابی زۆرەملیی ژنان لە ئێران‌دا بوو.

لە ساڵی ١٣٦٠یش‌دا لە بڕگەی پێنجەمی مادەی ١٨ی یاسای بنیات‌ نانەوەی هێزی مرۆیی دامەزراوە دەوڵەتییەکان و وەزارەت‌خانەکانی سەر بە دەوڵەت، نەپاراستنی پۆششی ئیسلامیی وەک تاوان یاخود "لادان" ناسێنرا و بۆ ئەو لادانەیش سزای ٧٤ قامچیی ڕەچاو کرد.

هەر لەسەر ئەم بنەمایە بوو کە ژنان لە ئێران‌دا چی ئێرانی و چ بیانی، موسوڵمان و ناموسڵمان، ناچار کران "حیجابی شەرعی لە کەشی گشتی و شوێنە گشتییەکان"دا بپارێزن.

چواری مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٣یش دادوەریی گشتیی شۆڕش لە ڕێگەی دەرکردنی ڕاگەیەندنێکەوە ڕۆیشتن و چوونی هەموو ژنانی "بێ حیجاب" یاخود "بەد حیجاب"ی بۆ هەموو شوێنە دەوڵەتی و کۆڕ و کۆمەڵە گشتییەکان قەدەغە کرد.

ساڵی ١٣٦٥یش یاسای شێوازی لێکۆڵینەوە لە لادانەکان و سزاکانی فرۆشیاران پەسەند کرا کە بابەتی حیجابی زۆرەملیی تووند و تۆڵ‌تر کردەوە و ساڵی ١٣٧٥ یاسای سزا ئیسلامییەکان لە مادەی ٦٣٨ی سزاکان‌دا ١٠ ڕۆژ تا دوو مانگی زیندان و ٧٤ قامچیی بۆ "بێ حیجابەکان" لەبەر چاو گرت.

لە ساڵی ١٣٨٤یش‌دا شوورای باڵای ئینقلابی فەرهەنگی، "یاسا"ی ڕێکارە کارگێڕییەکانی پەرەدان بە کولتووری عەفاف و حیجابی پەسەند کرد و لە ساڵی ١٣٩٨دا تەواو و یەکلایی کردەوە. "یاسایەک" کە کۆی ئەرکەکانی ٣٢ ناوەندی دەوڵەتی و حکوومەتیی بەرامبەر بابەتی حیجابی زۆرەملی بە شێوەیەکی ورد و دیاری کراو باس کردووە.

دۆخی حیجاب لە ئێران‌دا چۆنە؟

ئەم بەڵگەنامەیە بە پشت بەستن بە چەندین توێژینەوە و هەڵسەنگاندنی ڕای گشتی ڕایگەیاندووە کە دۆخی حیجابی ئیسلامی لە کۆمەڵگای ئێران‌دا لە هەل‌ومەرجی دڵ‌خوازی حکوومەت‌دا نییە. لەم بەڵگەنامەدا هەروەها دان بەم ڕاستییەدا نراوە کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی ئەو کەسانەی کە بڕوایان بە حجابی زۆرەملی نییە زیاتر دەبێت.

ئەم بەڵگەنامەیە هەروەها دانی بەوەدا ناوە کە لە سەتا ٧٤ی کۆمەڵگای ئێران لەگەڵ کولتوور و بەها جیهانییەکان‌دا گرێی خواردووە و ئەم بەشە لە حەشیمەتەکە، ستایلی ژیانی هاوبەشی جیهانیان بەلاوە پەسەندە.

بۆچی دۆخی حیجاب لە ئێران‌دا بەم ڕۆژە گەیشتووە؟

ئەم بەڵگەنامە هەوڵ دەدات نیشانی بدات کە کامە فاکتەر و لەمپەری ڕێکخراوەیی و بونیادی بۆتە هۆی ئەوەی کە بابەتی حیجابی زۆرەملی لە ئێران‌دا کاڵ و کەم ڕەنگ ببێتەوە.

"نەبوونی نەخشە ڕیگا، پلان و بەرنامەی هەمەلایەنە و کاربردی"، "لێپرسراو و بەرپرسی وڵامدەر" و "گەرەنتیی بەڕێوەبردنی کاریگەر بۆ یاساکان" سێ هۆکاری گرینگی ئەم بوارەن لە ڕوانگەی ئەم ستادەوە.

لە بەشێکی ئەم بەڵگەنامەدا پەرژاونەتە سەر خەسارناسیی بابەتی حیجاب لە بواری یاساکان‌دا و هاتووە کە پیادە نەبوونی سزاکانی وەک زیندان و قامچی و لە دەست دانی تایبەتمەندییە ڕێگرەکانی یاساکان، دوو هۆکاری سەرەکیی ناکارامەیی یاساکانن لەم بوارەدا.

ئەم بەڵگەنامە لە بەشی خەسارناسی لە بواری بەڕیوەبەران و بەرپرسانیش‌دا نووسیویەتی کە حیجاب ئەولەویەتی ئەوان نییە، بە ڕادەی پێویست بوێر نین، مەسڵەحچین و لە بابەتی حیجابی زۆرەملی‌دا بوونەتە "ئۆپۆزیسیۆن".

لەم بەڵگەنامەدا هەروەها باس لەوە کراوە کە بەڕێوەبەران بوونەتە "ملکەچی عورف لە باتی مەعرووف"، حیجابیان کردۆتە بابەتێکی سیاسی و بۆ ئەوان ئەمە پرسێکی هێندە گرینگ نییە.

ئەم بەڵگەنامە هەروەها لە بەشی خەسارناسیی حیجاب لە بواری خەڵک‌دا، دانی بەوەدا ناوە کە ستایلی ژیانی خەڵکی ئێران گۆڕانی بەسەردا هاتووە و هەر لەم ڕووەوە گرینگیی هەندێک لە "نۆرمەکان و بەهاکان" لە کۆمەڵگادا کەم و کاڵ بوونەتەوە.

سیناریۆکانی ستاد سەبارەت بە چەمکی حیجاب و پۆشش چین؟

ستادی ئەمر بە چاکە و نەهی لە خراپە لەم بەڵگەنامەدا پەرژاوەتە سەر سێ بۆچوون سەبارەت بە چەمکی "عەفاف و حیجاب" لە ئێران‌دا.

بۆچوونی یەکەم "هەڵوەشانەوەی حیجابی یاسایی و ئازاد بوونی حیجاب"ە کە لەم بەڵگەنامەدا هاتووە کە ئەگەر ئەم ڕوانگەیە پیادە بکرێت، کۆمەڵگا و بنەماڵە ئێرانییەکان تووشی ١٤ بەڵا دەبن کە "داڕمانی بەها ئیسلامییەکان" و "زۆر بوونی قەبارەی تاوانە سێکسییەکان لە بنەماڵەکان‌"دا دوو نموونە و لێکەوتەی بەرچاوی ئەم بەشەن.

ئەم ستادە دەربارەی ڕوانگەی "درێژەدان بە دۆخی هەبوو"یش قسە لەوە دەکات لەوێوە کە لە سەتا ٦٠ی ژنانی ئێرانی "حیجابی شەرعی"یان نییە و لە ڕاستی‌دا بە "تاوان‌کار" دادەنرێن، بەردەوام بوونی ئەم دۆخە ئەنجامەکەی دەبێتە "تووڕە بوونی کۆمەڵگای ئایینی"، "توانەوە لە کەلوتوور و ستایلی ژیانی ڕۆژاوایی" و "ڕووبەڕوو بوونەوەی خەڵک لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا."

ڕوانگەی سێهەم کە لەم بەڵگەنامەدا باسی لەسەر کراوە لە ڕاستی‌دا هەمان ڕوانگەی زۆرەملی، گوشارهێنان و ئاگر و ئاسنە کە بە درێژایی چل ساڵی ڕابردوو لە ئێران‌دا بەکار هێنراوە و لە ئێستادا ستادی ئەمر بە چاکە و نەهی لە خراپە لە چوارچێوەی بەڵگەنامەی "عەفاف و حیجاب"دا بە تەمای پیادە کردنییەتی لە کۆمەڵگای ئێران‌دا.

بەرنامەی "عەفاف و حیجاب" چی دەوێت؟

ئەم بەرنامە بە پلەی یەکەم دەڵێت لەوێوە کە خەڵکی ئێران بەرامبەر بە پۆلیس و ناهییەکان لە خراپە دەوەستنەوە و خۆڕاگری دەکەن و ئامادە نین حیجابی زۆرەملی قبووڵ بکەن، مەبەستیان "سڕینەوەی گرژی"یە لەم چەمکە.

ئەم بەڵگەنامە ڕوونی دەکاتەوە کە "لەم بەرنامەدا هیچ جۆرە دەستگیر کردن و ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لادەر/تاوانکاردا ناکرێت و گرژییە کۆمەڵایەتییەکان درووست نابن. گەشتەکانی ئیڕشاد کۆتایی بە ئەرکەکانیان دەهێنن و هێزی ئینتزامی هیچ جۆرە ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ بەد حیجابەکان‌دا نابێت و بۆ دەزگای داد دۆسییەی نوێ بەرز ناکرێتەوە بەڵکوو بەڕێوەبەرانی کەرتی دەوڵەتی و تایبەتی، بەردەنگی سەرەکیی بەرنامەکەن بۆ پیادەکردن و ئەنجام‌دانی ئەرکە ڕاسپێردراوەکانیانن."

ئەم بەڵگەنامەیە هەورەها دەڵێت باسی حیجابی زۆرەملی لە ئێران‌دا پێویستە "جەماوەری" ببێتەوە؛ بە جۆرێک کە "بڕواپێکراوانی ڕاهێنراوی جەماوەری" دەست بەکار دەبن و بەو کەسانەی کە حیجابی زۆرەملی قبووڵ ناکەن، هۆشداری دەدەن و لەم بوارەدا پۆلیسیش پشتیوانیان لێ دەکات.

"ڕاهێنان و بەرز کردنەوەی ڕوانگە"ی ناهیان لە خراپە، "ڕازی کردن و ئامادەیی فیکری"ی خەڵک، پیادە کردنی "قۆناغ- ناوچە"، "هاوتەک بوونی عورفی ناوچەکە لەگەڵ مەعرووفی حیجاب"، "بردنە سەرەوەی تیچووەکانی بەد حیجابی لە کارلێکە کۆمەڵایەتییەکان" و "درووست کردنی کولتووری هۆشداری‌دان و قبووڵ کردنی هۆشداری‌دان و کەمتەرخەم نەبوون" لە تایبەتمەندییەکانی‌تری ئەم بەڵگەنامەیە بەپێ بانگەشەی ئامادە کارەکانی.

بەرنامەی "عەفاف و حیجاب" لە کوێ‌ و کوێ‌دا پیادە دەکرێت؟

هەر بەو جۆرەی لەم بەڵگەنامەدا هاتووە ئەم بەرنامە لە ١١ بواری دەزگاکانی دەوڵەتی، کۆڵان، ماڵ و بنەماڵە، ئامێرەکانی هات‌وچۆ، شوێنە بازرگانی و خزمەتگوازرییەکان، جل‌وبەرگ و پۆشاک، ناوەندەکانی پەروەردە و بارهێنان، ڕێگاکان و ناوەند و شوێنە گشتییەکان، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڕواڵەتەکانی گەندەڵی و باندەکانی بەرەودان بە گەندەڵییە ئەخلاقییەکان پیادە دەکرێت.

بەرنامەکەی ئەم بەڵگەنامەیە بۆ دام‌ودەزگا دەوڵەتییەکان چییە؟

بەردەنگەکانی ئەم بەڵگەنامە لەم بوارەدا، دوو گرووپی کارمەندان و سەردانکەرانیانن. ئەم بەڵگەنامە دەڵێت ئەگەر کارمەندان پۆششی ئیسلامی نەپارێزن، لە باری داراییەوە سزا دەدرێن و بەڕێوەبەرەکانیش لە بەر پێدانی خزمەتگوزاری بە سەردانکەرانی "بەد حیجاب" سەرکۆنە دەکرێن.

ئەم بەڵگەنامەیە لەم بوارەدا ٦٦ ئەرکی پێناسە کردووە کە "چاودێری کردنی پاراستنی عەفاف و حیجاب لە ڕێکخراوە بیانییەکان و دامەزراوە پزیشکیییە تایبەتەکانی وەک یوونێسکۆ، یوونیسێف، ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی و … و یەکسان سازیی یوونیفۆرمی کارمەندانی شاغڵ لەم ناوەندانەی سەرەوە"دا دەگرێتەوە.

"چاودێری کردنی پێوەندییەکان و چۆنییەتیی کارکردی سەفارەت‌خانەکان و ناوەندە کولتوورییە بیانییەکان لە ڕووی بەرەودان بە کولتوور و پۆششی نەگونجاو و ڕەفتارە نائەخلاقییەکان لە کۆمەڵگا" و "هۆشداری‌دانی پێویست بە گرێدراوانی باقیی سەفارەت‌خانەکانی وڵاتانی دیکە بۆ پاراستنی ڕێساکانی عەفاف و حیجابی ئیسلامی" یەکێکی‌ترە لە ئەرکەکانی سیما دەوڵەتییەکان لەم بوارەدا.

ئەم بەڵگەنامە ڕایگەیاندووە کە ئەگەر هەر بەڕێوەبەرێکی دەوڵەتی لە جێبەجێ کردنی ئەم ئەرکانەدا کۆتایی بکات، بە دابڕان لە خزمەتی دەوڵەتی لە ساڵێکەوە بۆ پێنج ساڵ سزا دەدرێت و ئەگەر بەڕێوەبەران بۆخۆیان تووشی لادان و تاوان لەم بوارە لە ئێران‌دا ببنەوە سزای دەرەجە پێنج کە زیندانی زیاتر لە دوو ساڵ و جەریمەی نەختیی زیاتر لە ٨٠ میلیۆن ڕیاڵ دەبێت، بە سەریان‌دا دەسەپێنرێت.

بەرنامەی حکوومەت بۆ گەڕەکەکان چییە؟

لەم بەڵگەنامەدا دامەزراندن و وەڕێ خستنی ناوەندەکانی ڕاوێژکاریی "عەفاف و حیجاب" لە گەڕەکەکان‌دا ڕەچاو کراون کە ئەو کەسانەی بە تۆمەتی "بێ حیجابی" جەریمە دەکرێن، دەتوانن کەڵک لە ڕواێژەکانی ئەم ناوەندانە وەربگرن و بۆ بەخشینی جەریمەکەیان نامەی پشتگیریی ئەوان بەکار بهێنن.

بۆ دام‌ودەزگای کاربەدەستی ئەم بەشەیش هەشت ئەرک دیاری کراون کە "تەرخان کردنی یەکەیەکی نیشتەجێ بوون بۆ "ئەئیمەی جەماعات" و "داخوازی‌کارانی زانستە ئایینییەکان لە کۆڕ و کۆمەڵە گەورەکانی نیشتەجێ بوون" یەکێکە لە نموونەکانی.

لەم بەڵگەنامەیەدا توانای "جەریمەی نەختیی بەڕێوەبەری بیناکە" و "پەسەند کردنی یاسای هات‌وچۆ و فرۆشتن و بەکرێ‌دانی خانووبەرە بەپێی پاراستنی حیجاب لە موشاعاتەکانی بینا"دا باسی لەسەر کراوە و ئەوەی لێ زیاد کراوە کە دەبێت "بۆ پلاکی ئەو ماڵانەی کە کەسانی بەد حیجاب و بێ حیجاب هات‌وچۆ و هاموشۆیان دەکەن جەریمەی نەختی دیاری بکرێت."

بەرنامەی حکوومەت بۆ خانوو و بنەماڵە چییە؟

ئەم بەڵگەنامە بانگەشەی کاری کولتووری دەکات لە کەرتی خانووبەرە و بنەماڵەدا بە مەبەستی پەرەدان بە حیجابی ئیسلامی و بۆ دام‌ودەزگا دەوڵەتییەکانیش ٤٧ ئەرکی دیاری کردووە.

"ڕێکخستنەوە و چاودێری کردنی بازاڕی جل‌وبەرگ و پۆشاک"، "نیشان‌دانی دۆخی مافەکی، کولتووری و کۆمەڵایەتیی ژنان لە ڕۆژاوا"، "پاراستنی ڕێسا شەرعییەکان لە بینا کردنی یەکەکانی نیشتەجێ بوون" و "چاودێری کردنی کولتووری ئینتێرنێت" لە نموونەکانی ئەم ئەرکانەیە.

بەرنامەی بەڵگەنامەکە بۆ ئامێرەکانی هات‌وچۆ چییە؟

ئەم بەڵگەنامەیە جەریمە کردنی خانوەنانی ئامێرەکانی هات‌وچۆی تایبەتی بە تۆمەتی نەپاراستنی حیجاب بە ناکارامە زانیوە و نووسیویەتی ئەم سیاسەتە "کاردانەوەی باشی لێ نەکەوتۆتەوە و پرسەکە ڕەهەندی دژە کولتووریی پەیدا کردووە و هەندێک جار هەڵوێستە دژەکانی کۆماری ئیسلام"یی تووند‌تر و بەهێزتر کردۆتەوە.

لەم بەشەدا بۆ ناوەندە دەوڵەتییەکانیش ١١ ئەرک دیاری کراوە و کۆنتڕۆڵ کردنی ناوەندەکانی هات‌وچۆ یەکێک لە نموونەکانیەتی.

ئەم بەڵگەنامە پێشنیاری کردووە کە خاوەندارانی ئەو سەیارانەی کە حیجابیان نەپاراستووە، لە قۆناغی دووهەم‌دا بە سزاگەلێکی وەک ڕاگرتنی سەیارەکانیان بۆ ماوەی سێ مانگ و مۆڵەتی سێ مانگ قەدەغە کردنی سایەقیان بەسەردا بسەپێنرێت.

٥٠٠ هەزار تمەن جەریمە و ڕژاندنی بە "حیسابی [بانکیی] تایبەتی ستادی ئەمر بە چاکە بۆ برەودان بە عەفاف و حیجاب" یەکێکە لە پێشنیارەکانی ئەم بەڵگەنامەیە.

بەرنامەکانی حکوومەت بۆ شوێنە بازرگانی و گەشتیارییەکان چین؟

ئەم بەڵگەنامە ڕایگەیاندووە کە لەم بوارەدا بەڕەوڕووی فرۆشیارانی "بەد حیجاب"،  پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییە پێوەندی‌دارەکان بە "بەد حیجابی" و مشتەرییە "بەد حیجابەکان" دەبێتەوە.

لەم بەڵگەنامەدا بۆ دام‌ودەزگا دەوڵەتییەکان لەم بەشەدا ١٥ ئەرک پێناسە کراون کە "بەڕێوەبەرانی جێژنەکان و ڕێ‌وڕەسمەکانی زەماوەندە، ئەرکدارن بە پاراستنی عەفاف و حیجاب"، "ئارایشتگاکان ئەرکدارن بە پاراستنی ڕێسا شەرعییەکان و یاساکانی عەفاف و کۆنتڕۆڵ کردنی چۆنییەتیی هات‌وچۆی بووک و میوانەکان" و "ڕاگەیاندنی چوارچێوەیەکی ڕوون بۆ بەڕێوەچوونی جێژنەکان، و ڕێ‌وڕەسمەکانی دەسپێک و کۆتایی‌هاتن" لە نموونەکانی ئەم بەڵگەنامەیە.

ئەم بەڵگەنامە هەروەها پێشنیاری کردووە کە لەم بوارەدا پێویستە کۆمەڵێک یاسای وەک جەریمەی نەختی یان هەڵوەشانەوەی مۆڵەتی فەرمیی یەکە پیشەییە جۆراوجۆرەکان، "پێشنیاری دەرکردنی پسۆڵەکانی جەریمە بە چاودێران بۆ نەپاراستنی حیجابی شەرعی" و "بێ بەش کردن لە مافەکانی کۆمەڵ بۆ ئەو کەسانەی کە حجابی زۆرەملیان نییە."

بەرنامەی ئەم بەڵگەنامە بۆ جل‌وبەرگ و پۆشاک چییە؟

ئەم بەڵگەنامە نووسیویەتی کە لە ئێستادا بۆ دیزاین، بەرهەمهێنان، خستنەڕوو و بەکارهێنانی پۆشاکی "موبتەزەل" پێویستە جریمەی گونجاو بە هەر جۆرە تاوانێک ڕەچاو بکرێت و وەزارەتی ئیرشاد لەم بوارەدا بەرپرسیارێتییەکی تایبەتی هەیە.

بەرنامەی ئەم بەڵگەنامە بۆ ناوەندەکانی پەروەردە و بارهێنان چییە؟

لەم بەڵگەنامەدا هاتووە کە پێوەرەکانی عەفاف و حیجاب دەبێت لە پلەبەندی و هەڵسەنگاندنی بەڕێوەبەرانی پەروەردە و بارهێنان‌دا ڕەچاو بکات و ئەگەر تیمەکان کەمتەرخەمیان کرد، پێویستە بەڕێوەبەراتییەکە بگۆڕدرێت و سیاسەتی جیاکردنەوەی جێندەریش پیادە بکرێت.

ئەم بەڵگەنامەیە بۆ دام‌ودەزگا دەوڵەتییەکان لەم بەشەدا ٦٩ ئەرکی دیاری کردووە کە "مەحرەم‌سازیی شوێنە ئیداری و پەروەردەییەکان، پێدانی ئیمتیازە بە بەڕێوەبران و قوتابیان و خوێندکارانی خاوەن حیجاب و پێشکەش کردنی جل‌وبەرگی گونجاو بە نەخۆشەکان بۆ چوونە نێو ژووری نەشتەرگەری"یوە یەکێکە لە نموونە دیارەکانی ئەم بەڵگەنامەیە.

ئەم بەڵگەنامە هەروەها پێشنیاری کردووە کە لەم بوارەدا کۆمەڵێک یاسا دابنرێت کە کۆی بەڕێوەبەرانی ئەو فێرگانەی کە بە نیسبەت "بەد حیجابی"ی خوێندکارانەوە کەمتەرخەمن، بەپێی مادەی ٥٧٦ی یاساکانی سزادانی ئیسلامی، سزا بدرێن.

بەرنامەی ئەم بەڵگەنامەیە بۆ ڕێگەبانە گشتییەکان چییە؟

ئەم بەڵگەنامە ڕایگەیاندووە کە کامێراکانی چاودێری کردنی ڕێگا گشتییەکان وێنەی و فیلمی تاکە "بەد حیجابەکان" هەڵدەگرێت و پاشان ئەم وێنانە "پاکەتە کولتوورییەکان و پسۆڵەکانی جەریمە" وەک سزا بۆ کەسەکان دەنێردرێت.

ئەم بەڵگەنامەیە لەم بەشەیش‌دا شەش ئەرکی بۆ دام‌ودەزگا دەوڵەتی و حکوومەتییەکان لە بەر چاو گرتووە و جەختی لەسەر بابەتێکی تایبەتی نەکردۆتەوە و پێشنارێکیشی نەخستۆتە ڕوو.

بەرنامەی ئەم بەڵگەنامە بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیا چییە؟

ئەم بەڵگەنامە نووسیویەتی کە لەم بەشەدا "ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ تێکدانەکان و کەش‌سازییەکان و پەسیڤ کردنی دوژمن لە ئۆپێراسیۆنی دەروونی‌دا" یەکێکە لە ئامانجە گرینگەکانی ئەم بەڵگەنامەیە لەم بەشەدا.

"ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ شکاندنی نۆرمەکان" و "داڕشتنی سیاسەتی ڕۆشن و دیاری‌ کراو سەبارەت بە ستایلی ژیانی عەفیفانە لە شکڵی جل‌وبەرگ و ئارایشی هۆنەمەندان"دا یەکێکی‌ترە لە ئامانجەکانی ئەم بەڵگەنامەدا لە بڕگەیەکی دیکەدا.

ئەم بەڵگەنامە دەوڵەتییە لەم بەشەدا ٦٨ ئەرکی ڕەچاو کردووە کە ئەندامەتیی "خاتوونە دەروەست و بەئاگاکان لە پرسەکانی عەفاف و حیجاب‌دا لە لێژنەکانی چاودێریی کردنی فیلم و کتێب"، "پێداچوونەوە بە هەل‌ومەرجی هەڵبژارندنی فیلمەکان و سێریاڵە بیانییەکان" و "دانانی سیاستە‌گەلی چاودێری‌کارانە تایبەت بە ئەکتەرانی ژن لە سەدا و سیما" یەکێکی‌ترە لە ئامانجەکانی ئەم بەڵگەنامەیە.

ئەم بەڵگەنامەیە پێشنیاری ئەوەی کردووە کە لەم بەشەدا پێویستە یاسایەک دابنرێت کە سزادانی ٩١ ڕۆژ تا دوو ساڵ زیندان بۆ ئەو کەسانەی وێنە و ناوەرۆک بە دژی "حیجابی ئیسلامی" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌دا بڵاو دەکەنەوە، لەبەر چاو بگرێت.

سزادانی نەختیی ٥٠٠ هەزار تا چوار میلیۆن تمەن یەکێکی‌ترە لە پێشنیارەکانی ئەم بەڵگەنامەیە بۆ بەرهەمهێنان و بڵاو کردنەوەی ئەم ناوەرۆکانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌دا.

لەم بەڵگەنامەیەدا هەروەها پیشنیار کراوە کە "بڵاو کردنەوەی وێنەی بێ حیجابی شەرعیی ژنانی ئێرانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها بێ بەش کردنیان لە چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ماوەی شەش مانگ تا ساڵێک دەبێت."

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

سێپیدە ڕەشنۆ بە مەرجی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا

۸ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سێپیدە ڕەشنۆ بە مەرجی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا