ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی خەرمانانی ١٤٠١، "سێپیدە ڕەشنۆ"، ئەو ژنە گەنجەی ٤٠ ڕۆژ پێش ئێستا بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین لەدژی حیجابی زۆرەملی دەستگیر کرابوو، بە مەرجی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.
سێپیدە ڕەشنۆ، ژنێکی تەمەن ٢٨ ساڵی دژبەری حیجابی زۆرەملییە کە ڕۆژی ٢٥ی پووشپەڕ لەناو ئوتوبوسێکی هێڵی بیئارتیدا لە تاران، لەگەڵ ژنێکی لایەنگری حیجاب بەناوی "ڕایەحە ڕەبیعی" شەڕی بوو، هەر ئەو ڕۆژە دەستگیر کرا و پاشان دانپێدانانە زۆرەملییەکانی تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی ئێران پەخش کرایەوە.
ڕۆژی ٢٩ی گەلاوێژ، "میزان"، ئاژانسی هەواڵی دەزگای دادی ئێران تۆمەتەکانی ڕەشنۆی بە "بانگەشە لەدژی کۆماری ئیسلامی و هاندانی گەنجان بۆ فیساد و فەحشا" ڕاگەیاندبوو.
تەلەڤیزیۆنی کۆماری ئیسلامی پێشتر دوو ڤیدیۆی دانپێدانانە زۆرەملییەکانی سێپیدە ڕەشنۆی بڵاو کردبووەوە.
"نەعیم ڕەزا نیزامی چارمەحاڵی"، ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە دادگا بڕیاری دەستگیر کردنی سێپیدە ڕەشنۆی گۆڕیوە بە بارمتەی ٨٠٠ ملیۆنی.
هەروەها باسی ئەوەی کردبوو، کە نەماڵەکەی لەم ماوەیەدا زۆر لەژێر فشاردا بوون و ئازادبوونی کاتیی دەتوانێت تۆزێک لەو فشارانە کەم بکاتەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە