سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بەناوی "ئەرسەلان هاشمی"، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوە سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بەناوی ئەرسەلان هاشمی تەمەن ٣١ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێکراوە.
هەنگاو دەڵێت کە ئەرسەلان هاشمی خەڵکی کرماشان چوار ساڵ پێشتر دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
بە گوتەی ئەو ڕێکخراوە تا کاتی داڕشتنی ڕاپۆرتەکە، هەواڵی لە سێدارەدرانی ئەو بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان، بەتایبەت میدیا نزیکەکان لە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکردووەتەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە