close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

گروپی ئەنۆنیمۆمس ماڵپەڕی ڕەسمیی دەوڵەتی ئێران هەک دەکات

۳۰ خەرمانانی ۱۴۰۱
گروپی ئەنۆنیمۆمس ماڵپەڕی ڕەسمیی دەوڵەتی ئێران هەک دەکات

گروپی هەکتیڤیستیی "ئەنۆنیمۆس" لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، ماڵپەڕی سەرەکیی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی هەک کردووە و هەموو زانیارییەکانی ناو ئەو ماڵپەڕەی سڕیوەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامی ئەنۆنیمۆس‌دا هاتووە. "ژینا ئەمینی دوایین قوربانیی دەوڵەتی مرۆڤ‌کوژی کۆماری ئیسلامییە کە لەلایەن بەناو 'گەشتی ئیرشاد'ـەوە دەکوژرێت."

ئەو گروپە لە هەژماری تویتێرییەکەیدا ڕایگەیاند، نایەڵن حکومەتی ئێران لە ئینتێرنێت‌دا زیندوو بمێنێتەوە.

ئەنۆنیمۆس هەروەها ڕووی قسەی کردۆتە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و جەختی کردۆتەوە: "ئێمە لە فەزای سایبێری‌دا دەتانکوژێنیتنەوە و خەڵکیش لەسەر تەختی دەسەڵات دەتانهێننە خوارەوە."

لەئێستادا ماڵپەڕگەلی "Dolat.ir" و "portal.iran.gov.ir"ـی حکومەتی ئێران لەکار خراون و ناکرێنەوە.

گروپی ئەنۆنیمۆس لە پەیامەکەیدا بۆ خەڵکی ئێران ڕایگەیاندووە: "ئێمە لێرەوە لەگەڵ‌تانین. ئۆپێراسیۆن لەدژی کۆماری ئیسلامی دەستی پێکردووە. چاوەڕوانمان بن."

ئەو گروپە پێشتر لە ڤیدیۆیەکدا "بێ‌ڕەحمیی حکومەتی ئێران بە سەرۆکایەتیی ئیبراهیم ڕەئیسی" لەدژی ژنانی ئیدانە کردبوو.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ئەوین ڕاستی، چالاکی مافی ژنان لە مەریوان دەستگیر کراوە

۳۰ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئەوین ڕاستی، چالاکی مافی ژنان لە مەریوان دەستگیر کراوە