بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی "ئێرانوایەر" کەوتووە، "ئەوین ڕاستی"، چالاکی مافی ژنان شەوی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان لەمیانەی ناڕەزاییەکانی خەڵکی مەریوان فژی کوژرانی "ژینا ئەمینی" دەستگیر کراوە.
سەرچاوەیەکی نزیک بە چالاکە کوردە بۆ ئێرانوایەری پشتڕاست کردەوە، کە ئەوین ڕاستی بەدەستی هێزە ئەمنییەکان دەستگیر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئێرانوایەر گەیشتووە، لەمیانەی ناڕەزاییەکانی ڕۆژی دووشەممەدا، لانیکەم ٦٠ هاوڵاتی لە شارەکانی پاوە، کامێران، سنە، قوروە، بیجار، دێولان، مەریوان، سەقز، دیواندەرە، بۆکان، مەهاباد، شنۆ و تیکاب دەستگیر کراون.
وەک سەرچاوە خۆجێییەکان باس دەکەن، ٣٢ کەس لەو هاوڵاتیانە تەمەن ژێر ١٨ ساڵ و ١٧ کەسی دیکەش ژن بوون.
ئێرانوایەر هەروەها زانیویەتی، دەستگیرکراوانی شاری سەقز ڕەوانەی دادگای گشتیی ئەو شارە کراون، هاوکات دەستگیر کراوانی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ بۆ ناوەندی "چاکسازی و پەروەردە"ـی سنە و ئەوانی دیکەش بۆ زیندانی شاری سەقز گوازراوەنتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانانیش لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران لەدژی کوژرانی ژینا ئەمینی ناڕەزایی ئەنجام درا.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە