"وریا قادریان"، چالاکی مەدنی و ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی "پاژین"ی بانە، پاش ٢٤ ڕۆژ دەسبەسەر کران لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵێک کە بە دەست "ئێرانوایەر" گەیشتووە، وریا قادریان ئەمڕۆ چوارشەمە ٧ی بەفرانباری ١٤٠١ بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ناوەندیی شاری بانە ئازاد کراوە.
وریا قادریان، ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠١، دوای دەرچوونی لە ماڵەکەی خۆی بەبێ بڕیاری دادگا و ڕوون کردنەوەی تۆمەتەکانی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەم شارەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازربوەوە.
ئەم چالاکوانە مەدەنییە کوردە، لە کاتی دەستپێکی مانگرتنەکان و ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانەوە تا پیش دەستگیر کردنی لانیکەم دوو جار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە بانگهێشت کرابوو.
وریا قادریان لە کاتی بانگهێشت کردنەکانیدا ئەم ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە هەروەها لە الیەن بەرپرسانی ئەم ناوەندە ئەمنییەتییەوە هەڕەشەی لێ کرابوو کە ئەگەر بەشداری لە ناڕەزایەتییەکاندا بکات یاخود خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هان بدات بەشداریی لە مانگرتنەکان و ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکاندا بکەن بە دژی دۆسییەی ئەمنییەتیی ساز دەکەن.
تێبینییەکەت بنووسە