ڕۆژی سێشەمە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠١، "شیلان ڕەشیدزادە"، خوێندکاری لقی ژمێریاریی زانکۆی پەیام نووری سەقز دەستگیر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە دەست "ئێرانوایەر" گەیشتووە، شیلان ڕەشیدزادە هەورەها شاخەوان، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزە و لە کاتی دەستگیرییەکانی ڕۆژی ڕابردوو (سێشەمە ١٣ی بەفرانبار)، دوای دەرچوونی لە ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی شاری سەقزەوە دەستگیر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هێشتا زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستگیر کردن و تۆمەتەکانی ئەم چالاکوانە کوردە لە ئارادا نییە.
تێبینییەکەت بنووسە