"فایزە مودەڕس گورجی"، دایکی "ژینا مودەڕس گورجی" چالاکی مافی ژنان دانیشتویی سنە، لە ڕۆژی چوارشەمە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١، لە سنە دەستگیر کراوە.
ژینا مودەڕس گورجی لە ئەکاونتی تایبەتی خۆیدا سەبارەت بە دەستگیر کردنی دایکی نووسی: "دایکم دوای ئەوەی بۆ زەوتی پلاک و ڕاگیرانی ماشێنکەی لە ساڵیادی فڕۆکەی ئۆکراینی، سەردانی پۆلیسی کردووە دەستگیر کراوە".
ئەو "ڕۆیشتنی دایکی بۆ بەهشتی محەمەدی سنە و سەردانی مەزاری "ئایدا فەرزانە" و "ئاروین مورەتەب" دوو کەس لە قوربانیانی کارەساتی تەقەی ئانقەستی دوو مووشەک بە فڕۆکەی ئۆکراینی لە ساڵوەگەڕی کوژرانیان بە هۆکاری دەستگیر کردنی دایکی ڕاگەیاندووە و نووسیویەتی کە خاتوو فایزە لەبەر ئەوە بۆ هاودەردی کردن "گوڵی پێبووە" دەستگیر کراوە."
ژینا مودڕس گورجی لە درێژەدا دەنووسێت: "لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی ساڵیادەکەدا، پێش ئەوەئ ئێمە بگەینە بەهەشتی محەمەدی هێزەکانی پۆلیس، دژە شۆڕش و… لەوێ جێگیر کرابوون و دەرگاکانی بەهەشتی محەمەدیان داخستبوو. تەنیا داواکاری ئێمە ئەوە بوو سەرادنی مەزارەکان بکەین و تەنیا گوڵمان پێبوو. ئایدا و ئاروین لە هاوڕێ نزیکەکانی من بوون."
"ئایدا فەرزانە و ئاروین مورەتەب" ژن و مێرێکی گەنج و خاوەن بڕوانامەی دوکتۆرا بوون کە بۆ ئەوەی بە فڕۆکە بچنە کەنەدا لە ئێرلاینی فڕۆکەی ئۆکراینی بلیتیان بڕیبوو. ئەم دوو هاوڵاتییەی خەڵکی سنە لە کارەساتی خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی لە لایەن سپاوە، لەگەڵ سەرنشینەکانی دیکەی نا ئەم فڕۆکەیە گیانیان لەدەست دا. تەرمەکانیان دوای ناسینەوە بۆ ئەسپەردە کردن گوازرایەوە بۆ سنە. ئەکاونتی تایبەتی ئایدا فەرزانە پڕە لە وێنەی عاشقانەی خۆی و هاوسەرەکەی. ئەوان لە ساڵی ٢٠١٣ هاوسەرگیریان کردبوو و پێکەوە و بە خۆشەویستی تەواو قۆناغە زانستی و تایبەتییەکانیان بەڕێ کردبوو.
لانیکەم ١٣ کەس لە دەرچوانی ئەم زانکۆیە کە دوای تەواو بوونی خوێندنیان لە ئێران لە زانکۆکانی کەنەدا سەرقاڵی خوێندن یان فێرکاری بوون، سەرنشینی ئەم فڕۆکەیە بوون. زۆرینەی خوێندکاران و سەرنیشینانی ئەم فڕۆکەیە بە هۆی ئەوەی ئەم هێڵە بەرامبەر هێڵە هەواییە نێودەوڵەتییەکان نرخی کەمتر بوو، بە زۆری بۆ گەشتەکانیان بۆ ئێران بەکاریان دەهێنا.
ڕاپۆرتی لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان
ڕاپۆرتی فارسی لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی ئەنجومەنی بنەماڵەی گیانبەختکردووانی فڕۆکەی PS752، هاوکات لەگەڵ سێهەمین ساڵوەگەڕی خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی بە مووشەکانی سپای پاسداران، و کوژرانی ١٧٦ سەرنشینی ئەم فڕۆکەیە، بڵاو کرایەوە.
ئامادەکارانی ئەم ڕاپۆرتە ١٧٠ لاپەڕەییە، بەمەبەستی ڕوونکردنەوەی هەموو لایەنە شاراوەکانی پەیوەست بە خستنەخوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی، لێکۆڵینەوەیەکی بنەڕەتی و بەرفراوانیان بۆ هەموو ئەو بابەتانەی خراونەتەڕوو، کردووە. لە دۆخی فڕۆکەوانی ئێرانەوە بگرە تا ناسینی پەدافەندی دژەهەوایی.
لە بەشێکی ئەم ڕاپۆرتەدا، ڕێگری کۆماری ئیسلامی لە لێکۆڵینەوەکان، لە ڕێگەی ناکارامەیی لە پاراستنی شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، و دواکەوتن لە شیکردنەوەی زانیارییەکانی سندوقی ڕەش، ئاماژەی پێکراوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە.
هەروەها لێکۆڵینەوە لەسەر کردەوەی گوماناوی و ئەو بەڵگانەی دوودڵی لەسەر بێمەبەست بوونی تەقەی مووشەکەکانی سپا، کراوە، لەوانە گەڕان بە دوای ئەو سەرنشینانەی پێش فڕینی فڕۆکەکە پاسپۆرتی ئەمریکیان بووە، دواکەوتنی گەشتەکە، شوێنەواری بەجێماوی تەقەمەنی لە کابینەی فڕۆکەکەدا، لەناوبردنی بە ئەنقەستی ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنیانەی لە سەرنشینەکان بەجێ ماوە و زۆر بابەتی دیکە.
بەرزکردنەوەی دۆسیەکە بۆ دادگای نێودەوڵەتی لاهە
٧ی بەفرانباری ئەمساڵ، "حامید ئیسماعیلیون"، وتەبێژی ئەنجومەنی بنەماڵەی گیانبەختکردووانی فڕۆکەی ئۆکراینی، هەواڵی بانگهێشت کردنی کۆماری ئیسلامی بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ داداگای نێوەوڵەتی لاهە لە پێوەندی بە "خستنەخوارەوەی بە ئانقەستی" فڕۆکەی ئۆکراینی ڕاگەیاند.
وتەبێژی ئەم ئەنجومەنە ئەمڕۆ جەختی کردەوە وەزیری دەرەوەی کەنەدا لە نامەیەکدا بە بنەماڵەکانی ڕاگەیاندووە ڕەوتی بەرز کرندەوەی ئەم دۆسیە بە "دادگای نێودەوڵەتی" لە لاهە دەستی پێکردووە.
چوار وڵات لە ڕاگەیەندراوێکدا داوایان لە کۆماری ئیسلامی کردووە لە "پرۆسەی زۆرەملی ناوبژیوانی ناکۆکییەکانی پەیوەست بە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ٧٥٢ بە دوو مووشەکی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە بە شێوەیەکی نایاسایی و بە ئانقەست هاوێژرا" بەشداری بکەن.
ئەمە یەکەمجارە ئەم گرووپە لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا تەقەکردنی سپا لە فڕۆکەی ئۆکرانی "بە ئانقەست" ناو بردووە..
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە