close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کەنەدا ۱۲ فەرماندەی سپای پاسداران و هێزی ئینتزامی گەمارۆ دا

۹ ڕەشەمەی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
مێلانی جولی، وەزیری دەرەوی کەنەدا
مێلانی جولی، وەزیری دەرەوی کەنەدا

مێلانی جولی، وەزیری دەروەی کەنەدا ڕایگەیاند ئەم وڵاتە ۱۲ بەرپرسی باڵای دیکەی کۆماری ئیسلامی کە لە ڕێگەی سەرکوت کردنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکەوە دەستیان لە "پێشێل‌کردنی ئاشکرا و سیستماتیکی مافی مرۆڤ"دا بووە گەمارۆ داوە. 

ئەم ١٢ کەسە لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسداران و هێزەکانی ئینتزامی لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئێرانن. 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەمە ٨ی ڕەشەمەی، گلۆبال نیوز، وەزیری دەرەوەی کەنەدا وتوویەتی سامان و مڵکی ئەم کەسانە لە کەنەدا دەستی بەسەردا دەگیرێت و ڕێگەیان پێ‌نادرێت گەشت بۆ ئەم وڵاتە بکەن. 

خاتوو مێلانی وتی حکوومەتی ئێران "درێژە بە سەرکوتی بێ‌بەزەیانە و پشتگوێ خستنی مافی بنەڕەتی و ئازادی خەڵک دەدات." هەروەها وتی "ئێمە گوێ بۆ داواکارییەکانی خەڵک دەگرین و ستایشی بوێری و خۆڕاگریان دەکەین."

ئیسماعیل زارعی کوشا پارێزەری کوردستان، مورتەزا میر ئاقایی فەرماندەی بەسیجی سپای پاسدارانی سنە، سادق حوسەینی فەرماندەی سپای بەیتولموقەدەسی کوردستان و رەحیم جیهانبەخش فەرماندەی ئینتزامی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەو کەسانەنن کە گەمارۆ دراون.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

چارەنووسی حیجابی زۆرەملێ لە ئێران لە زمانی توێژینەوەی ناوەندێکی زانستیەوە

۸ ڕەشەمەی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۷ خولەکدا
چارەنووسی حیجابی زۆرەملێ لە ئێران لە زمانی توێژینەوەی ناوەندێکی زانستیەوە