"نوور نیوز"، میدیای سەر بە شورای باڵای ئەمنییەتی نەتەویی کۆماری ئیسلامی، لە تویتێکدا دەست لە کار کێشانەوەی "عەلی شەمخانی" لە پۆستی لێپرسراوی ئەم شورایە ڕاگەیاند.
ئەم میدیایە لە ئەکاونتی تویتەری خۆیدا نووسی: "لە کاتێکدا لە حەوتووەکانی ڕابردوودا لە کۆڕ و کۆبوونەوە جیاوازەکاندا، دەنگۆیەکی زۆر لەسەر وەلانانی دەریاوان شەمخانی لە پۆستی لێپرسراوی شورای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی بڵاو کرایەوە، بڵاو بوونەوەی پارچە شیعرێکی مانادار لە موحتەشەم کاشانی لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا، دەریدەخات دەست لە کار کێشاوەنەی شەمخانی لە پۆستەکەی دوای ۱۰ ساڵ، یەکلایی بووەتەوە."
در حالی که طی هفتههای اخیر در محافل مختلف، شایعات زیادی در خصوص قصد دریابان #شمخانی برای کنارهگیری از دبیری شورای عالی امنیت ملی بر سر زبانها بود، انتشار شعری معنادار از محتشم کاشانی در صفحه شخصی او در توییتر، نشان میدهد که کنارهگیری شمخانی از این سمت پس از ده سال، قطعی است. pic.twitter.com/bDtKwL0Yo0
— نور نیوز (@nournews_ir) May 21, 2023
عەلی شەمخانی لە بەرواری ۱۹ی خەرمانانی ۱۳۹۲، جێگەی "سەعید جەلیلی" گرتەوە و زیاتر لە ۱۰ ساڵ دەبێت وەک لێپرسراوی شورای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی کاری کردووە بەڵام پاش ناڕەزایەتییە دژە حکوومەتییەکان لە دوای کوژرانی "ژینا (مهسا) ئەمینی"، زۆربەی بناژۆخوازان داوایان کردبوو شمخانی لەم پۆستە وەلا بنرێت.
شەمخانی ڕۆژی یەکشەمە ۳۱ی گوڵانی ۱٤۰۲، لە ئەکاونتی تویتەری خۆیدا بە نووسنی بیتە شیعرێک بە شێوەی ناڕاستەوخۆ دەست لە کار کێشانەوەی خۆی پشتڕاست کردووەتەوە.
حرفی که در حجاب ز گفت و شنود بود
— علی شمخانی (@alishamkhani_ir) May 21, 2023
آخر به رمز گفت و به ایما شنود و رفت
لە هەمان کاتدا "سابرین نیوز"، یەکێک لە میدیا ڕاستڕەوەکان و یەکێک لە لایەنگرانی دوورخستنەوەی بەڕێز شەمخانی، بانگەشەی ئەوەی کرد کە "عەلیئەکبەر ئەحمەدیان" وەک جێگرەوەی بەڕێز شەمخانی و لێپرسراوی باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی دەستنیشان دەکرێت.
هەندێک لە میدیاکان ناوی دوو فەرماندەی دیکەی سپای پاسدارانیان بە ناوەکانی سەردار "ڕەشید" و "ڕەحیم سەفەوی" وەک بژاردە بۆ جێگرتنەوەی عەلی شەمخانی پێشتیار کردووە.
عەلیئەکبەر ئەحمەدیان یەکێک لە فەرماندەکانی سپایە کە لە ساڵی ۱۳٨٦، سەرکردایەتی ناوەندی ستراتژیکی سپای پاسداران دەکات. هەروەها ئەو یەکێک لە ئەندامانی شواری دیاری کردنی مەسڵەحەتەکانی کۆماری ئیسلامییە.
عەلی شەمخانی فەرماندەی پێشووی هێزی دەریایی ئەرتەش، یەکێک لە کەسە سەرەکییەکانی دەستێوردانی کۆماری ئیسلامی لە سووریا لە بەرژەوەندی بەشار ئەسەد، و هەروەها هێرش کردنە سەر عێراق و پاشەکشێ پێکردنی "حکوومەتی ئیسلامی"، [داعش] ومیلشیا سونییەکانی دیکە لەگەڵ "قاسم سولەیمانی"، فەرماندەی تیرۆرکراوی سپای قودس، بوو.
هەروەها لێپرسراوی باڵای شورای ئەمنییەتی نەتەوەیی بووە کاتێک ڕێککەوتنی هەمەلایەنەی کاری هاوبەش [بەرجام]، لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و گرووپی ١+٥ واژۆ کرا.
شورای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی لە خولی سەرۆک کۆماری "مەحمود ئەحمەدینەژاد"، هەروەها بەرپرسی سزای بەندکردنی "میر حوسەین مووسوی"، "زەهرا ڕەهنەوەرد" و "مێهدی کەڕووبی" لە ماڵەکەیاندا ــ بە فەرمانی "عەلی خامنەیی"، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ــ ناسرا، بەڵام شەمخانی لە خولی لێپرسراوی خۆیدا، سەرەڕای ئەو بەڵێنانەی لە لایەن دەوڵەتی ڕۆحانییەو درا، نەیانتوانی بڕیاری سزای بەندکرانیان لە ماڵەکەیەندا هەڵبوەشێننەوە.
لەگەڵ ئەمەشدا، لەسێدارەدانی "عەلیڕەزا ئەکبەری"، جێگری شەمخانی لە کاتی چالاکی ئەو وەک وەزیری بەرگری ئێران و هەروەها ڕاوێژکاری ئەو کاتێک لێپرسراوی شورای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی بووە بە تۆمەتی سیخوڕی، بووە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرە تووندڕەوی ناو حکوومەت، داوای لابردنی شەمخانی بکەن.
بەڕێز شەمخانی جگە لە پۆستەکەی ئێستای، وەک جێگری فەرماندەی نیزامی سپای پاسداران، فەرماندەی هێزی زەمنیی سپا، وەزیری سپا، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش و سپا و وەزیری بەرگری کاری کردووە.
ئەو لە هەڵبژاردنەکانی خولی هەشتەمی سەرۆک کۆمارییدا، کاتێک کە لە دەوڵەتی "محەمەد خاتمی"دا وزیری بەرگریی کابینەکەی ئەو بوون، کاندید کرابوو.
تێبینییەکەت بنووسە