بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی ئێرانوایەر، "زانیار توندڕەو" گەنجێکی ناڕازی کە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکاندا، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە چاوی کرابووە ئامانج، لەگەڵ بنەماڵەکەی چوو بۆ ئاڵمان.
سەرچاوەکانی ئێرانوایەر وتوویانە بەڕێز توندڕەو بە زوویی لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتیی شاری موونیخ نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و دەخرێتە ژێر چاودێری پزیشکییەوە. بەر لەمە زانیار توندڕەو، یەکێک لە قوربانیانی تەقەی ئامانجداری کۆماری ئیسلامی لە چاوی ناڕازیان، بۆ دەست ڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری پزیشکیی باشتر، چبووە تورکیە تا لەوێوە بچێت بۆ ئەورووپا.
پاش ماوەیەک، وێنەی ئەم ناڕازییە تەمەن ١٨ ساڵانە لەسەر بەلەمێک لە ئاوەکانی ئێراندا بڵاو کرایەوە. بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو کراوەتەوە ئەم ناڕازییە بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ بەبێ ئەوەی دەستی بە نان وئاودا بگات لە دۆخێکی خراپدا لە ئاوەکانی یوونان سەرگەردان بووە. دوایین هەواڵێک کە لەسەر زانیار توندڕەو بڵاو کراوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی شەمە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٢. کەسێک لە ناو ئەو بەلەمەدا بووە و ڕایگەیاندووە پۆلیسی دەریایی یونان گەیشتووەتە نزیکی بەلەمەکەیان.
پێشتر شورای هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایان ڕایگەیاندبوو زانیار توندڕەو لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە کراوەتە ئامانج. ئەو کە یازە ساچمە لەسەری دایە، بینایی چاوێکی لەدەست داوە و بۆ دەرمان و چارەسەر کردنی چاوەکەی دیکەی ڕێگەی سەفەری گرتووەتەبەر.
تێبینییەکەت بنووسە