"سامان پاشایی"، زۆرانبازی پێشوویی تیمە نەتەوەییەکانی ئێران و مامۆستای زانکۆ کە لە گرتووخانە بەسەر دەبات بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە ژێر گوشار دایە.
سەردار پاشایی، چالاکی سیاسی دژ بە کۆماری ئیسلامی و برای سامان پاشایی، ڕۆژی یەکشەمە ٢٢ی گەلاوێژ، لە تویتێکدا نووسی بنەماڵەکەی دوای ٤٥ ڕۆژ توانیویانە چاویان بە سامان بکەوێت و بە بینینی دۆخی ئەو تووشی "سەرسووڕمان" بوون.
سەردار پاشایی کە بۆ خۆی ڕاهێنەری پێشویی تیمی نەتەوەیی ئێرانە وتوویەتی براکەم لە زیندان کێشێکی زۆری لە دەست داوە و "بۆتە پێست و ئێسقان" و هێزەکانی زیندان بە ئاشکرا بە بنەماڵەکەیان وتووە تا ئەو کاتەی سامان دانپێدانانی زۆرەملێ ڕەت بکاتەوە، لە زیندان دەمێنێتەوە.
ئەم زۆرانبازە پێشووەی تیمی نەتەوەیی ئێران بە جەخت کردنەوە لەسەر بێتاوانی براکەی نووسیویەتی حکومەت بەرپرسیارە لە هەر شتێک کە بەسەر ساماندا بێت.
سەردار پاشایی جەختی کردۆتەوە کە ئەو و بنەماڵەکەی بەرامبەر بە بارمتە گرتنی ئازیزانیان بێدەنگ نابن.
"سامان پاشایی"، زۆرانبازی پێشووی تیمی نەتەوەی ئێران و مامۆستای زانکۆی ئازاد، ڕۆژی یەکشەمە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٢، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستگیر کرا.
هەروەها ئەو خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە فیزیۆلۆژی و خۆراکی وەرزشی و ئەندامی ئەکادیمیای نەتەوەیی وەرزشی ئەمریکایە و پێشینەی پاڵەوانی سێهەمی زۆرانبازی گەنجانی جیهانی هەیە.
تێبینییەکەت بنووسە