داواکاریی گشتیی و شۆڕشی تاران، ڕۆژی سێشەمە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٢، دەرکەوتنی ئیختلاسێکی ٢٩ هەزار میلیاردیی یەکێک لە بانکە حکوومەتییەکانی ڕاگەیاند و توویەتی کەسە ئیختلاسگەرەکە دەستگیر کراوە.
عەلی ساڵحی، داواکاری گشتیی و شۆڕشی تاران سەبارەت بەم ئیختلاسە بە میدیاکانی ئێرانی وتووە: "بەڕێوەبەری بەشی سندوقی بانک بە هاوکاری کەسێک لە دەرەوەی تۆڕی بانکی، بە داڕشتنی کۆمەڵێک پلان بە نیاز بووە ئیختلاسێکی ٢٩ هەزار میلیاردیی لە سەرچاوەکانی بانک بکات تا لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕکردنی بە ٦٠ میلیۆن ئەرزی دیجیتاڵی لە جۆری تێتێر، ئەم بڕە پارەیە بخاتە سەر حیسابی مەجازی خۆیەوە."
ساڵحی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم کەسە ویستوویەتی بە شێوەی نایاسایی لە یەکێک لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئێرانەوە بچێتە یەکێک لە وڵاتانی ئەورووپایی.
هەروەها ساڵحی وتی: "تاوانباری دۆسیەکە بە دەرکردن و تۆمار کردنی دوو چەکی ڕەمزدار لە سامانەی سەیادی وەک فرۆشیاری ڕەمز ڕاز بە بڕی ٢٩ هەزار میلیارد ڕیاڵ و بە کەڵک وەرگرتن لە مۆری تایبەتی سەرۆکی ئەو لقە و کۆپی واژۆکەی" هەوڵی جێبەجێ کردنی پلانەکەی داوە.
بە وتەی داواکاری گشتیی تاران، سامانەی "سایما" لە کۆتایی کاتی ئێداریدا ناڕێکی ٢٩ هەزار میلیارد ڕیاڵیی حیسابە بانکییە سەنجی ڕادەکێشت و ڕاپۆرتەکەی دەداتە حیراسەتی بانک، ڕێگری لە هاتنی چەکەکان بۆ سەر حیسابی فرۆشیاری ڕەمز ئەرزەکە کردووە و لە درێژەدا بە دەرکردنی فەرمانی دادوەریی، تۆمەتباران دەستگیر کراون.
لە ڕوانگەی ئابوورییەوە سیستمی کۆماری ئیسلامی بە یەکێک لە گەندەڵترین حکوومەتەکانی جیهان و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێتە ئەژمار. ڕێکخراوی ڕوون کردنەوەی نێونەتەوەیی، لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاندبوو ئێران لە نێوان ١٨٠ وڵاتدا لە ڕووی بەرفراوان بوونی گەندەڵییەوە، لە پێگەی ١٤٧ دایە.
یەکێک لە بەناوبانگترین دۆسییەکان لە پێوەندی بەم بابەتەوە، ئیختلاسی سێ هەزار میلیارد تمەنیی ساڵی ١٣٩٠ بوو کە یەکێک لە تۆمەتبارە سەرەکیەکانی بە ناوی مەحموودڕەزا خاوەری، بەڕێوەبەری گشتی پێشویی بانکی میلی، بۆ کانەدا هەڵات و کۆماری ئیسلامی هیچ کات هەوڵێکی جیدی بۆ گەڕاندنەوەی نەدا.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە