close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

سەرکوتی زانکۆ؛ دەستگیریی لانیکەم ۷ خوێندکار لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن‌دا

۳ ڕەزبەری ۱۴۰۲
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۵ خولەکدا
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە سەرچاوە خوێندکارییەکان بڵاو کراوەتەوە، لەگەڵ دەست پێ‌کردنی ساڵی نوێی خوێندن‌دا لانیکەم حەوت خوێندکار لە شارەکانی ئێران دەستگیر کراون و هاوکات، چەندین خوێندکار و مامۆستای زانکۆیش ڕووبەڕووی سزای "هەڵپەسێران" و  "دەرکردن" بوونەتەوە.

شەقایەق ئەکبەری خوێندکاری دوکتورای کۆمەڵناسی سیاسی و سکرتێری ئەنجومەنی زانستی زانکۆی تەربیەت‌مودەڕس، بەپێی بڕیاری لێژنەی پێداچوونەوەی ئینزیباتی بە دوازدە مانگ (لە دوو وەرزی خوێندن‌) بێبەش بوون لە خوێندن، سزا رداوە.

شورا پیشەییەکانی خوێندکارانی  ئێران هەواڵی دەستگیریی سەحەر ساڵحیان، خوێندکاری پەرەستاریی زانکۆی زانستی پزیشکی سنەی ڕاگەیاندووە و نووسیویەتی ئەو ڕۆژی ۱ی ڕەزبەری ۱٤۰۲، لە شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستگیر کراوە.

حەسەن باقری‌نیا، ئەندامی دەستی زانستی گرووپی دەروونناسی و زانستی تەربیەتی زانکۆی حەکیم سەبزەواری، ڕاگەیاندووە کە ئاگاداریەکی لە لایەن سەرۆکی زانکۆەوە وەرگرتووە کە بەو پێیە، "خانەنشینی پێشوەختەی" لە خۆ دەگرت.

لە دوایین دۆسیەی هەڵپەسێران و دەرکردنی مامۆستایان، بەڕێوەبەرانی زانکۆی بەهەشتی، موستەفا ئازەرەخشی، ئەندامی دەستەی زانستی زانکۆی ئیلاهیات و ئایینەکانی ئەم زانکۆیەیان ڕاگرت.
لە دوایین دۆسیەی هەڵپەسێران و دەرکردنی مامۆستایان، بەڕێوەبەرانی زانکۆی بەهەشتی، موستەفا ئازەرەخشی، ئەندامی دەستەی زانستی زانکۆی ئیلاهیات و ئایینەکانی ئەم زانکۆیەیان ڕاگرت.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە سەرچاوە خوێندکارییەکان بڵاو کراوەتەوە، لەگەڵ دەست پێ‌کردنی ساڵی نوێی خوێندن‌دا لانیکەم حەوت خوێندکار لە شارەکانی ئێران دەستگیر کراون و هاوکات، چەندین خوێندکار و مامۆستای زانکۆیش ڕووبەڕووی سزای "هەڵپەسێران" و  "دەرکردن" بوونەتەوە. 

شورا پیشەییەکانی خوێندکارانی ئێران هەواڵی دەستگیریی سەحەر ساڵحیان، خوێندکاری پەرەستاریی زانکۆی زانستی پزیشکی سنەی ڕاگەیاندووە و نووسیویەتی ئەو ڕۆژی ۱ی ڕەزبەری ۱٤۰۲، لە شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستگیر کراوە. 

پێش‌تر شەپۆلی نوێی دەستگیری خوێندکاران لە سەروبەندی ساڵی نوێی خوێندن لە ڕۆژی ۲۰ی خەرمانانی ئەم ساڵەوە بە دەستبەسەر کردنی مەهسا سەعیدی، خوێندکاری دوکتورای زانکۆی یەزد، دەستی پێ کردبوو. 

۲۳ی خەرمانانی ئەم ساڵیش شورا پیشەییەکانی خوێندکارانی ئێران دەستگیری عەلی غوڵامی چالاکی خوێندکاری و سکرتێری سیاسی پێشووی ئەنجومەنی ئارمانی خوێندکارانی زانکۆی زانست و پیشەسازیی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ڕاگەیاندبوو. 

عەلی ڕەزەوی خوێندکاری زانکۆی خاجە نەسیرەدین تووسی، فەرهاد حوسەینی خوێندکاری بەڕێوەبەری زانکۆی ئازادی زەنجان، محەمەدمێهدی وثووقیان خوێندکاری زانکۆی زانستی پزیشکی ئیسفەهان، و ئارمیتا پایەر، خوێندکاری زانکۆی مەدەنی ئازەربایجان، لەو خوێندکارانە بوون کە هاوکات لەگەڵ کردنەوەی زانکۆکان دەستگیر کرابوون. 

بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان و هەڵپەسێرانی خۆێندکاران

هاوکات لەگەڵ بەرین بوونەوەی شەپۆلی دەستگیرییەکان لە زانکۆکانی ئێران‌دا، ڕاپۆرتەکان باس لە بەردەوامیی بانگهێشتی ژمارەیەک لە خوێندکاران بۆ لێژنە ئینزیباتییەکان و سەپاندنی سزای "دەرکردن" و "هەڵپەسێران" بۆ ئەو دەستە لە خوێندکاران کە بە شێوەیەک پشتیوان و ئەندامی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بوون بڵاو کراوەتەوە. 

زۆرێک لەو بڕیارانە بەهۆی ئەوەی کە پێی دەوترێت "پابەندنەبوون بە یاساکانی جلوبەرگەوە" دەرچوون.

سارا مەدەدی خوێندکاری لقی سینەمای زانکۆی سوورە، موستەفا مووسەوی خوێندکاری بەڕیوەبەری گەشت و گوزاری زانکۆی یەزد و خەشایار سفیدی، زانکۆی مووسیقای زانکۆی هونەر، لەو خوێندکارانە بوون کە لە سزاکانیان ئاگادار کرانەتەوە و جێبەجێ کراوە.

هەروەها شەقایەق ئەکبەری خوێندکاری دوکتورای کۆمەڵناسی سیاسی و سکرتێری ئەنجومەنی زانستی زانکۆی تەربیەت‌مودەڕس، بەپێی بڕیاری لێژنەی پێداچوونەوەی ئینزیباتی بە دوازدە مانگ (لە دوو وەرزی خوێندن‌) بێبەش بوون لە خوێندن، سزا رداوە. 

ئەم بڕیارە لە حاڵێک‌دا دەرکراوە ئەم خوێندکارەل لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا بەبێ پێکهێنانی کۆ بوونەوەی ئینزیباتی لە خۆێندن بێبەش بووە. دەوترێت کۆ بوونەوەی ڕوون کردنەوەی تۆمەتەکانی ئەم خوێندکارە لە ڕەوتێکی نایاسایی‌دا تەنیا لە ڕێگەی کورتە نامەیەکەوە ئاگادار کراوەتەوە و کۆ بوونەوەی یەکەم بێ ئامادەیی و ئاگاداریی ئەو بەڕێوەچووە و سزای سەرەتاییش لە پێداچوونەدا یەکلایی کراوەتەوە. 

هەروەها شورای پیشەیی خوێندکارانی ئێران دەرکردنی زەهرا ڕەحیمی، خوێندکاری شیمی زانکۆی یەزدی ڕاگەیاندووە و نووسیویەتی، پاش ئەوەی لێژنەی ئینزیباتی ناوەندەی وەزارەتی زانست سزای گواستنەوەی بۆ زانکۆی کرمان بە سەرەدا سەپاندبوو لە ئێستادا لە پێگەی ئینتێرنێتی خۆی‌دا ڕووبەڕووی سزای "درکردن" کراوەتەوە. 

هەڵپەسێران و تەنبێی کردنی مامۆستایانی ناڕازی زانکۆکان و  ئەو مامۆستایانەی کە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان‌دا بەرامبەر ئەمنییەتی بوونەوەی کەشی زانکۆ ناڕەزایەتیان دەربڕیبوو و داوای ئازادیی خوێندکارانی دەستگیرکراویان کردبوو تا ئێستا بەردەوامە. 

لە دوایین دۆسیەی هەڵپەسێران و دەرکردنی مامۆستایان، بەڕێوەبەرانی زانکۆی بەهەشتی، موستەفا ئازەرەخشی، ئەندامی دەستەی زانستی زانکۆی ئیلاهیات و ئایینەکانی ئەم زانکۆیەیان ڕاگرت.

شورا پیشەییەکانی خوێندکارانی ئێران هەڵپەسێرانی ئەم مامۆستایەی زانکۆیان بە "بەردەوامیی سەرکوت و لابردنی مامۆستایان"وەسف کردووە و نووسیویەتی ئەم سزایە "لە دوای واژۆی ڕاگەیەندراوی یەکسەد مامۆستای زانکۆی بەهەشتی بە ناوەڕکی داواخوازی ئازادیی خوێندکارانی دەستگیرکراو"لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی "ژن، ژیان، ُئازادی"دا دەرکراوە. 

هاوکات حەسەن باقری‌نیا، ئەندامی دەستی زانستی گرووپی دەروونناسی و زانستی تەربیەتی زانکۆی حەکیم سەبزەواری، ڕاگەیاندووە کە ئاگاداریەکی لە لایەن سەرۆکی زانکۆەوە وەرگرتووە کە بەو پێیە، "خانەنشینی پێشوەختەی" لە خۆ دەگرت. 

شورای پیشەیی خوێندکارانی ئێران ڕۆژی یەکشەمە ۲ی مانگی ڕەزبەر ڕایگەیاند حەسەن باقری‌نیا ئەندامی دەستەی زانستی گرووپی دەروونناسی و زانستی تەربیەتی زانکۆی حەکیم سەبزەواری، ئاگادارییەکی لە لایەن سەرۆکی زانکۆە وەرگرتووە کە بەو پێیە، ئەو دەبێت  زووتر لە مۆڵەتی دیاری کراو خانەنشین بکرێت. بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەم شورایە، حیراسەتی زانکۆیش هەڕەشەی لەم مامۆستایە کردووە ئەگەر ئەم بڕیارە قبووڵ نەکات، دەردەکرێت. ئەم مامۆستایە پێش‌تر لەسەر بڕیاری تایبەتیی سەرۆکی ئەم زانکۆیە لە وانە وتنەوە لە زانکۆی حەکیم سەبزەواری بێبەش کرابوو. حەسەن باقری‌نیا، ۹ی خەرمان لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ڕایگەیاند کە بەبێ هیچ ڕوون کردنەوەیک لە وانە وتنەوە لە زانکۆ، هەڵپەسێراوە و مووچەکەی بڕاوە. ئەو وتی کە حکوومەت دەیەوێت تێچووی ژیانی شەرافەتمەندانە زیاد بکات بەڵام  لەم ڕێگەیەدا سەرکەوتوو نەبووە. 

لە لایەکی دیکەوە کارگێڕانی زانکۆی زانست و تەکنەلۆجیای تاران سێ ڕۆژ لەمەوبەر کۆتاییان بە وانەوتنەوەکانی ئارمیتا سیراج زاهیدی مامۆستای لقی دیزاینی پیشەسازی لە زانکۆی تەلارسازی و پلاندانانی شارەکانی ئەم زانکۆیە هێنا.

سەرکوتی زانکۆ و شەپۆلی بەرفراوانی کۆچی نوخبەکان

سەرکوتی زانکۆ و درکردنی بەرینی مامۆستایانی بەناوبانگ و خوێندکارانی نوخبە لە حاڵێک‌دا زیاتر بۆتەوە کە نوێنەری چابەهار لە مەجلیسی شورای ئیسلامی، چوونە دەرەوەی سەرمایەی مرۆیی لە وڵات بە زیان‌باتر لە چوونە دەروەی سەرمایەی ئابووری زانیوە و وتوویەتی نوخبەکانی وڵات مەجبوور بە کۆچ کردن دەکرێن. 

زۆربەی ڕەخنەگرانی ئەم ڕەوتە سەرکوتگەرانە لەسەر ئەو باوەڕەدان دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەیسی بە شێوەی گشتی و وەزارەتی علووم بە شێوەی تایبەتی بە دوای هەوڵی گۆڕینی زانستی ساختە بە زانست دەدەن و هەر بەم هۆیەشەوە مامۆستایانی پابەند و شارەزا لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە و خوێندکارانی نوخبە بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ژیانیان ڕووبەڕووی بژاردەی کۆچکردن دەبنەوە و هەروەها موعینەدین سەعیدی، لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی ڕویداد ۲٤، لەسەر تۆمەتبەخشینەوەی هەندێک لە بەرپرسان و میدیا حکوومەتییەکان بۆ کەسانی کۆچبەر، وتی: "لە ڕاستی‌دا کەسەکان مەجبوور بە کۆچ کردن دەکەن و دواتر تۆمەتی بێ‌وڵاتیان لێ دەدەن، لە حاڵێک‌دا ئەم ڕاپۆرتە هەڵەیە و زۆربەی ئەم کەسانە، لە ڕووی ناچارییەوە بژاردەی کۆچ کردنیان هەڵبژاردووە."

ئەم نوێنەرەی مەجلیس سەربارەت بە ڕۆیشتنی سەرمایەی مرۆیی لە ئێران وتوویەتی "بە ڕای من زیانەکان بەهۆی ئەم پرسە زۆر خراپ‌تر و قورس‌ترە لە ڕۆیشتنی سەرمایەی ئابووری لە وڵات. ئێستا، زۆرێک لە کەسانی سەرەکی لە تاقیکردنەوەی کونکوری سەرسەری‌دا، نوخبەکان و ستافی تەندروستی ڕێگای کۆچیان گرتۆتەبەر و ئەم ڕووداوانە دۆخەکەیان لە پێشوو قورس‌تر کردووە."

موعینەدین سەعیدیی هۆکارە ئابوورییەکانی "بە سەرەکی‌ترین هۆکاری کۆچ کردنی کەس و نوخبەکان" ناو برد بەڵام لە هەمان کات‌دا ڕوونی کردەوە "هەموو شتەکە ئابووری نییە. بۆ نموونە ڕوانگەیەک کە لەم دواییانەدا بەرامبەر زانکۆکان گیراوەتەبەر و ژمارەیەک لە کەسە بە تواناکان لە وانەوتنەوە بێبەش کراون، دەتوانێت یەکێک لە هۆکارە کاریگەرەکانی کۆچ کردن بێت."

نوێنەری چابەهار بە ئاماژە کردن بەم ڕستەیەی هەندێک لە لایەنگرانی حکوومەت کە بەردەوام دەڵێن "هەرکەسێک لە دۆخی هەبوو ناڕازییە دەتوانێت وڵات جێبهێڵێت" وتی: "لە لایەکەوە، بەشێکی دیکە دەڵێن ئێمە هەر ئەمەین کە دەیبینن، نەتانویست، پاسپۆرت وەربگرن و بڕۆن. ئەمە ڕێگەیەکی دروست نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سەرمایەی مرۆیی و نوخبەی وڵاتێک‌دا."

ماڵپەڕی دیدەبانی ئێران لە ناوەڕاستی مانگی خەرمانان‌دا لە ڕاپۆرتێک‌دا کۆچبەریی وەک "جێگای بەتاڵی دەرفەتێک بۆ داهاتوویەکی ڕۆشن" وەسف کردووە و نووسیویەتی: "کۆچبەرانی پسپۆڕ و ڕۆشنبیری ئێرانی لەگەڵ خۆیان‌دا، جانتایەک لە بیرۆکە و پلانی کاریگەر بۆ پێشەکەوتن و ئاوەدانی ئەم خاک و وڵاتە لەگەڵ خۆیان دەبەنە دەرەوە و دەسڵات بە دڵنیاییەوە لە حاڵی ناردنی ئەم سەرچاوە مرۆییانەیە."

ئەم ماڵپەڕە لە درێژەدا لە زمانی ڕەسدەخانەی کۆچبەری ئێران کە وتبووی: "هێزی سەرەکی و شارەزای لە سەدا ٦٧ی کۆمپانیاکانی بنچینەیی زانیاری چوونەتە ناو پرۆسەی کۆچ کردنەوە. ناوبراو زیادی کرد: "لە ئێستادا مەودای کۆچبەری لە بەهرە و کەسانی خوێندەوار و نوخبە ئێرانییەکان تێپەڕیوە و لە چین و توێژە کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکان‌دا بە تایبەت لە دەهەکە نزمەکانی ئابووریش‌دا بەرفراوان‌تر دەبێت."

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

سەرەتای ساڵی نوێی خوێندن هاوکات لەگەڵ ڕاگەیەندراوی ناڕەزایی ڕێکخراوەکانی مامۆستایان

۱ ڕەزبەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
سەرەتای ساڵی نوێی خوێندن هاوکات لەگەڵ ڕاگەیەندراوی ناڕەزایی ڕێکخراوەکانی مامۆستایان