لاپەڕەی "توماج ساڵحی"، گۆرانیبێژی ناڕازایی بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ئیسفەهان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس (توییتەری پێشوو) لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی پەیامەکەیەوە لە زیندان، ئەو لێدوانانەی کە لە لایەن "ڕۆزا ئێعتمادی ئەنساری"، پارێزەرەکەی لە بابەت دەرمان و چارەسەر کردنی ئێشی دادنی ڕەت کردەوە.
ڕۆزا ئێعتماد ئەنساری لە وتووێژ لەگەڵ "شەبەکەی شەرق" بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە "لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی یەکەم و دووهەمی لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی توماج ساڵحی لە دادگادا، ئەو ڕایگەیاندبوو کە دان ئێشەیەکی زۆر سەختی هەیە کە دوای بەدواداچوون و لەسەر بڕیاری سەرۆکی دادگا و بەدواداچوونەکانی بەرپرسانی زیندان، دەرمان و چارەسەر کراوە. توماج ساڵحی بۆ خۆی لە کۆبوونەوەی دووهەمی لێکۆڵینەوە لە دادگاییەکەیدا وتی کە دان ئێشەکەی چارەسەر و دەرمان نەکراوە."
لەو پەیامە بڵاو کراوەدا توماج ساڵحی لە زیندانەوە کە کۆی دەقەکەی لە لاپەڕەکەی بڵاو کراوەتەوە، هاتووە کە "دوای ٦ مانگ ئێش و ئازار و ڕاگەیاندنی دان ئێشە و دوای چەندین حەوتوو بێ خەوی و تاو و لەرز و عارەق کردن بە هۆی بەردەست نەبوونی هێج ئامرازێک، بە سیمی ماسک و خوێ و ژانی لە ڕادە بەدەر، دەماری ددانەکەی خۆمم کێشاوە."
توضیحات توماج در مورد اظهارات نادرست وکیلش (رزا اعتماد انصاری) در تماسی تلفنی با من:
— افراسیاب (@Afrasiabrap) October 1, 2023
« من بعد از ۶ ماه اعلام درد دندون بعد از هفتهها بیخوابی و تب و لرز و تعرق از درد بخاطر در دسترس نبودن هیچ نوع ابزاری با سیم ماسک و نمک و درد بی اندازه، دندون خودم را عصب کشی کردم#توماج_صالحی
لەم پەیامەدا هاتووە کە سێ ڕۆژ دوای ئەم هەواڵە، "بەرپرسان منەتێکیان لەسەر داناین و پزیشکێکیان بۆ پڕ کردنەوەی هەمان ددان هێنا."
لاپەڕەکەی توماج ساڵحی ڕۆزا ئێعتماد ئەنساریی وەک "پارێزەری داسەپاوی توماج ساڵحی" ناوهێناوە و جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەو هەواڵانەی ئەو بڵاوی کردوونەتەوە "لە سەرچاوەیەکەوە جگە لە توماج ساڵحی بە دەستیان دەگات و لە باتی هەوڵدان بۆ وەدیهێنانی مافەکانی توماج ساڵحی، هەوڵ دەدات دڵدانەوەی بدات و شکاندنی یاسا لە لایەن بازجووەکانییەوە سپی بکاتەوە."
ڕۆزا ئێعتماد ئەنساری لە وتووێژ لەگەڵ شەبەکەی شەرقدا وتبووی کە "دۆخی توماج ساڵحی جێگیرە و بە بەردەوامی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا پێوەندیی هەیە و هەموو حەوتوویەک لەگەڵ بنەماڵەکەیدا دیداری هەیە."
ئەم پارێزەرەی دادگا بە ئاماژەدان بە دوایین دۆخی لاقی توماج ساڵحی، وتبووی: "بەرپرسانی زیندان بەدواداچوون بۆ ئەنجامدانی ڕێکاری پێویستن بۆ نەشتەرگەریی لاقی توماج ساڵحی."
ڕۆزا ئێعتماد ئەنساری هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردبووەوە کە "توماج ساڵحی لەو ڕۆژە کە لە بەندی گشتیی دایە تا ئەمڕۆ، چێکاپە پزیشکییەکانی بە شێوەی بەردەوام ئەنجام دراوە."
بانگەشەی ئەم پارێزەرەی دادگا لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە لاپەڕەکەی توماج ساڵحی کە لە لایەن نزیکەکانییەوە لە دەرەوەی ئێرانەوە بەڕێوە دەبرێت لە ٢٩ی خەرمانانی ئەم ساڵدا، باسی لە بەرکەوتنەکان بە هۆی "ئەشکەنجە وەحشیانەکان"ی ئەم گۆرانیبێژە ناڕازییە کردبوو و دوای چارەسەری خێرایی پزیشکیی ئەوی کردبوو.
لەم پەیامەدا هاتبوو کە "زیانە جەستییەکانی توماج ساڵحی هێشتا بەبێ دەرمان و چارەسەری پزیشکیی ماوەتەوە."
توماج ساڵحی گۆرانیبێژی ڕاپی ناڕازی و ڕەخنەگری کۆماری ئیسلامیی ئێران خەزەڵەری ١٤٠١، بە شێوەیەکی تووندوتیژانە و بە لێدان و کوتەکی هێزە ئەمنییەتییەکان دەستگیر کرا و لە دادگایەکی "داخراو"دا بە تۆمەتگەلی وەک "ئەفساد فیلئەرز"، "پروپاگاندا بە دژی نیزام" و "بانگهێشتی خەڵک بە کوشتار و خۆپیشاندان" بە شەش ساڵ و سێ مانگ زیندان سزا درا.
ڕێکخراوی "گلۆباڵ میووزیکئێواردز" لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٢دا توماج ساڵحیی بە هۆی خوێندنی گۆرانیی "فاڵ"، وەک براوەی خەڵات لە بەشی مووسیقای ناڕەزایەتی- کردەوەییدا ناساندبوو.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە