لە حاڵێکدا کە ئەمڕۆ ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ڕێک مانگێک بەسەر دەسپێک و کردنەوەی قوتابخانەکان لە ساڵی نوێی خوێندندا تێپەڕدەبێت، هەروەها بەپێی گوتەکانی جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی پەروەردە و لێکۆڵینەوەکانی مەجلیس، ٢٣ هەزار وانە لە ئێراندا مامۆستایان نییە.
"محەمەد وەحیدی"، حەوتوی یەکەمی مانگی ڕەزبەر لە دانیشتنی ئاشکرای مەجلیسی شواری ئیسلامی، بە ئاماژەدان بە پەسەند کراوی وەزیری پەروەردە و بارهێنان بۆ ئامادە بونی خانەنشینەکان لە وانەکانی خوێندندا ڕایگەیاند: "خانەنشین کراوەکان پێشوازیی لەم بابەتە ناکەن و چالاکییەک لە قوتابخانەکاندا لە ئەستۆ نییە، چونکە ٢ ساڵە کە پاداشەکانیان وەرنەگرتوە."
ئەمڕۆ یەکشەمە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢ بەڵام وتەبێژ و جێگری پلان دانان و پەرەسەندنی سەرچاوەکانی پەروەردە و بارهێنان سەبارەت بە کێشەی کەم بوونی مامۆستا لە وانەکانی خوێندندا، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ٢٥ هەزار مامۆستای تازەی قوتابخانە لە سەرەتای مانگی خەزەڵوەر هاتونەتە ناو قوتابخانەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران "ئیسنا"، "عەلی فەرهادی" بانگەشەی ئەوەی کرد بەشێک لە کورسییە چۆڵەکان، لە ڕێگەی تاقی کردنەوەکانی دواتردا ڕادەکێشرێنە ناو قوتابخانەکانەوە.
ڕۆژنامەی ئێعتمادیش پێش ئەمە لە زمانی ناوەندی ئاماریی ئێرانەوە نووسی: "لە ساڵی خوێندنی ١٤٠٢-١٤٠١دا، زیاتر لە ٥٥٦ هەزار منداڵ لە میانەی تەمەنی ١٥ تا ١٧ ساڵ تەمەندا لە خوێندن دواکەوتوون کە زیاتر لە ٢٩٥ هەزار کەسیان کوڕ، و زیاتر لە ٢٦١ هەزار کەسیشیان کچن."
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەست هەڵگرتن لە خوێندنی منداڵان بە هۆکاری جۆراوجۆر کە سەرەکیترینیان هەژاری و بێبەشکارییە، ڕوو دەدات، ئەم منداڵانە وانەکانی خوێندنەکەیان دەگۆڕن بۆ شەقامەکان، بازاڕەکان و کاری منداڵان.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی ناوەندی ئاماری ئێراندا ئاماژە بە هۆکارەکانی دیکەی دەست هەڵگرتن لە خوێندن لەوانە "زیاد بونی قوتابخانە غەیرە ئینتفاعی" و بێبەشکارییەکانی بە هۆی خولی پاندێمیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە