بیست یەکەی پیشەیی هاوڵاتیانی بەهایی لە شاری گورگان لە ڕۆژی چوارشەمە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢ داخران. ئەم ژمارەیە لە ڕۆژانی دواتردا زیادی کردووە و لانیکەم پازدە یەکەی پیشەیی و دووکانی دیکەیش داخراون.
دوای پشووی ئایینیی بەهاییەکان لە ڕۆژانی دووشەمە ٢٤ و سێشەمە ٢٥ی ڕەزبەر، سەر لە بەیانیی ڕۆژی چوارشەمە هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئەماکنی گورگان دوای سەردان کردن لە شوێنی کار و کەسابەتی بەهاییەکان بە هۆی سەرپێچیی پیشەییەوە هەموو ئەم یەکە پیشەییانەیان داخستووە و پلۆمپیان کردووە.
هاوڵاتییەکی بەهایی لەم بارەوە بە ئێرانوایەری وت: " ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی ڕەزبەر، ڕۆژانی جێژنە ئایینییەکانی ئایینی بەهاییە و تایبەت بە بەهاییەکانی ئێران نییە. بەهاییەکانی جیهان لەم دوو ڕۆژەدا بە داخستنی کار و پیشەکانی خۆیان لە ڕێوڕەسمی ئایینییەکەیاندا بەشداریی دەکەن. ئێران، تەنیا وڵاتێکە لە جیهاندا کە هاوڵاتیانی بەهایی ئازار دەدات بە هۆی داخستنی دووکان و بازاڕەکانیان."
شایانی باسە کە بەپێی یاسای سیستمی پیشەیی هەمو خاوەن پیشەکان ڕێگەیان پێ دەدرێت یەکە پیشەییەکانی خۆیان بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ بەبێ ئاگادار کردنەوەی بەرپرسان دابخات.
تێبینییەکەت بنووسە