close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

بایدەن: لێپرسینەوە لە ئێران دەکەین بۆ پاڵپشتی‌کردنی لە حەماس و ڕووسیا

۲۸ ڕەزبەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
هاوکات لەگەڵ چڕ بوونەوەی تووندوتیژییەکان لە شەڕی غەزە و ئەگەری بەرفراوان بوونەوەی جەنگ، جەو بایدەن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، شەوی پێنج‌شەمە لە لێدوانێکی هەڕەشەئامێزدا وەتی بە هۆی پشتیوانیی نیزامی لە ڕووسیا، حەماس و "گرووپە تیرۆریستییەکان" لێپرسینەوە لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژێک دوای سەفەرەکەی بۆ ئیسرائیل، لە لێدوانێک‌دا کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو کرایەوە ڕوونی کردەوە  داواکاریی بوجەی بەپەلەی بۆ دابین‌کردنی یارمەتی نیزامیی بۆ ئیسرائیل و ئۆکراینی ناردۆتە کۆنگرەی ئەمریکا.

هەروەها سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژەی لێدوانەکەی‌دا شەڕی ئۆکراین و ئیسرائیلی پێکەوە گرێدا و وتی: "ئێمە ناتوانین ڕێگە بدەین کۆمەڵێک تیروریست لە چەشنی حەماس و ستەمکارانێکی وەک پووتین سەر بکەون." هەروەها ئەو سەرکەوتنی ئیسرائیل و ئۆکراینی بۆ ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا و داهاتووی ئەو وڵاتە بە پێویست زانی. 

جەو بایدەن ڕوونی کردەوە گرووپی حەماس و ڤیلادێمیر پووتین نوێنەرایەتی هەڕەشەی جیاواز دەکەن، بەڵام یەک شتیان هاوبەشە و ئەوەش ئەوەیە کە "هەردووکیان بە دوای لە ناوبردنی تەواو و ڕیشەکێش کردنی دێمۆکرایسییەکان لە دراوسێیەتی خۆیانن." 

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بوو لە تاوتوێکردنی ڕۆڵی ئێران لە پاڵپشتیی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکراین و هەروەها داکۆکیی کۆماری ئیسلامی لە حەماس و گرووپە چەکدارەکانی دیکە.

بایدەن وتی: "ئێران پشتیوانیی لە ڕووسیا، حەماس و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە لە ناوچەکەدا دەکات. دەبێت ئەوەش زیاد بکەم کە بەردەوامین لە لێپرسینەوەیان."

لە هێرشی بێ‌وێنە و لەناکاوی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ١٥ی ڕەزبەردا، زیاتر لە ١٣٠٠ کەس، لەوانە لانیکەم ٣٢ هاوڵاتیی ئەمریکایی کوژران. ڕاپۆرتەکان باس لەوە دکەن کە ٣٠٠ کەس لەو کوژراوانە سەر بە هێزە نیزامییەکانی ئیسرائیل بوون. لە بەرامبەردا ئیسرائیل دۆخی جەنگی ڕاگەیاند و وتی ئەم شەڕە تا لەناوبردنی حەماس بەردەوام دەبێت.

بایەدەن لە بەشێکی دیکەی قسەکانی‌دا گرووپی حەماسی بە هێمای "شەیتانی پەتی" ناو برد و جەختیشی کردەوە کە گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی ئەمریکایی کە لە لایەن ئەم گرووپەوە بە بارمتە گیراون، لە پێشینەی کارەکانی دایە. 

هەروەها سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی لەگەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکی ڕێکخراوی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین قسەی کردووە و وتوویەتی ئەمریکا پابەندە بە مافی چارەی خۆنووسینی گەلی فەلەستین. هەروەها بایدەن جەختی کردەوە "بە مەرگی کارەساتباری فەلەستینییەکان "خەمبارە" بەڵام بزووتنەوەی حەماس بەرپرسیارە لەم دۆخە کە خەڵکی سڤیل لە غەزە وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنێت.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

زاهیدان: بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان و تەقەکردن و دەستگیریی بەکۆمەڵی ناڕازیان

۲۸ ڕەزبەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
زاهیدان: بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان و تەقەکردن و دەستگیریی بەکۆمەڵی ناڕازیان