"کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان" لە ڕاپۆرتێکدا جگە لە دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لە دۆخی تەندروستیی "محەمەد میرقاسم زادە"، پیامنێری دەستگیر کراوی خەڵکی پارێزگای گیلان، داوای ئازادیی ئەو و هەموو ڕۆژنامەنووسە بەندکراوەکانی کردووە.
لە ڕاپۆرتی ڕۆژی ٩ی سەرماوەزی ١٤٠٢ کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووساندا هاتووە کە هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی دووشەمە شەشی سەرماوەز محەمەد میرقاسم زادە، پەیامنێری لە شاری سەومەعەسەرای سەر بە پارێزگای گیلانی دەستگیر کردووە و بۆ گرتووخانەیەک لە شاری ڕەشت گواستوویانەتەوە. لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە محەمە میرقاسم زادە کاتێک دەستگیر کراوە کە سەرقاڵی نووسینی چەند ڕاپۆرت بووە لە سەر "گەندەڵیی دارایی یەکێک لە نوێنەرانی پارێزگای گیلان لە مەجلیس"دا.
کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان هەروەها بە ئاماژەدان بە "ئەو ڕاپۆرتانەی لە سەر کوتەک و لێدانی ئەم پەیامنێرە لە گرتووخانە"دا سەبارەت بە دۆخی تەندرووستیی میرقاسم زادە نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە.
شەریف مەنسوور، ڕێکخەری بەرنامەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئەفریقای کۆمیتەی ڕۆژنامەنووسان، وتی بەرپرسانی ئێران کە لە بێ دەنگ کردنی ڕەخنەگران بێ هیوا بووە، دەستی داوەتە دەستگیر کردنی محەمەد میرقاسم زادە.
ئەم لێپرسراوەی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە بەرپرسانی ئێران دەبێت بزانن کە زیندانی کردنی پەیامنێران یارمەتیی ئەوان نادات لە شاردنەوەی ڕاستییەکانی ئێران و پێویستە محەمەد میرقاسم زادە و هەموو ڕۆژنامەنووسانی بەند کراو لە زیندان ئازاد بکات.
لەم ڕاپۆرتەدا جگە لە زیاد بوونی گوشارەکان لە سەر میدیاکان و پەیامنێران لە ئێراندا، هەروەها باس لە گواستنەوەی نەسیم سوڵتان بەیگی و سەعیدە شەفیعی، دوو ڕۆژنامەنووسی ژنی بۆ زیندان و تەواو کردنی سزای سێ ساڵ و نیو وەک بەشێک لە تووند کردنەوەی گوشارەکان لە سەر ڕۆژنامەنووسان لە چەند حەوتووی ڕابردوودا کردووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە