هەواڵی "گەورەترین گەندەڵی" لە مێژووی ئێراندا، دووشەمە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٢ پشتڕاست کرایەوە. ڕێکخراوی پشکنینی گشتیی وڵات پشتڕاستی کردۆتەوە کە "گرووپی کشتوکاڵ و پیشەسازی دێبش"، بازرگانییەکی بنەماڵەییە کە لە لایەن بنەماڵەی "ئەلف.ر" بەڕێوە دەبرێت. ئەم گرووپە، داواکارییان بۆ چایی دەرەجە یەکی هیندیی ١٤ دۆلاریی تۆمار کردووە، بەڵام لە ڕاستیدا چایی دەرەجە دوویی کێنیایی ٢ دۆلاریان هاوردە کردووە.
ئەم گرووپە بازرگانییە لە ساڵی ٩٨ بۆ ١٤٠١ زیاتر لە ٢/٧ میلیارد دۆلار دراویان بە نرخی نیمایی بۆ هاوردە کردنی ئامێر و چایی وەرگرتووە و بەشێکی بەرچاویان لە شوێنێکی دیکەدا خەرج کردووە.
ئەو گەندەڵییەی لە ژمارەیی ڕیاڵیدا ڕووی داوە نزیکەی ١٤٠ هەزار میلیارد تمەن دەبێت کە لە ڕووی ڕیاڵییەوە، تا ئێستا وەها شتێک لە مێژوویی ئابووری ئێراندا ڕووی نەداوە.
ڕۆژنامەی "ئێعتماد" لەم پێوەندییەدا نووسیویەتی: "خاڵی سەرەکی لێرەدا ئەوەیە کە سیستمێک کە پێکهاتووە لە ڕێکخراوی ستاندارد ، گۆمروک و تەنانەت وەزارەتخانەکانی وەک جیهادی کەشاوەرزی و ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانیش کوالێتیی چاوی هاوردە کراویان پشتڕاست کردۆتەوە. بابەتێک کە لە وتەکانی سەرۆکی ڕێکخراوی پشکنینیشدا پشتڕاست کراوەتەوە و بەرینی و هەماهەنگی لە ڕادەبەدەری ئەم گەندەڵییە ڕێکخراوە نیشان دەدات."
لە دوای ئاشکرا کردنی هەواڵی ئەم گەندەڵییە، "حەسەن دەروێشیان"، سەرۆکی ئۆفیسی پشکنینی تایبەتی سەرۆک کۆماریی، وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە بەڕێبەری گشتی کۆمپانیای چای دێبش لە کۆتاییەکانی مانگی خەزەڵوەردا دەستگیر کراوە، بە هەواڵدەری "ئیسنا"ی وتووە دۆسییەکەی ئەو "لە یەکێک لە لقەکانی دادگا گشتییەکانی تاران لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت."
هەروەها ئەو ڕایگەیاند کە کارتی بازرگانیی کۆمپانیای چایی دێبش "هەڵپەسێراوە" و تۆمەتبار بە لە دەستگیریی، "چوونە دەرەوەی لێ قەدەغە" کراوە.
دەروێشیان لە درێژەدا باسی ئەوەی کرد کە ئەم بابەتە لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا دوا بە دوای "نامەی کۆمەڵێک لە چالاکانی پیشەسازی چای" بەدواداچوونی بۆ کراوە، و هەروەها وتی کە وەزارەتی ئیتلاعات وەک "چاودێری قەزایی" بەدواداچوونی بۆ پرسەکە کردووە.
بانگەشەی دۆزینەوەی گەندەڵی لە لایەن حکوومەتەوە لە حاڵێک دایە کە لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە، هەندێک لە میدیا نێوخۆییەکان کۆمەڵێک ڕاپۆرتیان لە سەر سەرپێچییەکانی کۆمپانیای ناوبراودا بڵاو کردبووەوە، بەڵام بەڕێوەبەری ئەم کۆمپانیایە، لانیکەم تا مانگی ڕەزبەر کە وتووێژێکی لەگەڵ هەواڵدەری "تەسنیم" نزیک لە سپای پاسداران کرد، ئازاد بووە.
ڕۆژنامەی "کەیهان" ئەم گەندەڵییەی خستە ئەستۆی دەوڵەتی پێشوو و نووسی: "بڵاو کردنەوەی هەواڵی پێوەندیدار بە گەندەڵی بەرفراوانی هاوردەکردنی چایی و قۆرخکاری سەیری کۆمپانیایەکی تایبەت، لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەرنجی هەموو لایەکی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. ئەو قۆرخاکارییە گەندەڵکارییەی کە لە ساڵی ٩٣ و لە کاتی دەوڵەتی پێشوودا بە بێ تەکبیری پێکهاتووە و لە دوای بەردەوام بوون تا سێ ساڵی ڕابردوو، بە دەستێوەردانی حکوومەت، هەستیار بوونی بابەتەکە، ئاشکرا کراوە بۆتە دۆسیەیەکی دادوەری."
بەڵام "عەلی خانمحەمەدی"، سەرۆکی بنکەی گەشتیی ئیرشادی مودیران، پشتڕاستی کردەوە کە گەندەڵی داموزەگا ئیدارییەکانی تەنیوەتەوە و بەڕێوەبەرانی تێوەگلاوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە