close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

هەڵوەشاندنەوەی یەک لایەنەی ڕەوادید لە لایەن ئێرانەوە بۆ ٣٣ وڵات

۲۳ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
وەزیری کەلەپوور، گەشتیاری و پیشەسازییە دەستییەکانی ئێران ڕۆژی چوارشەمە ٢٢ی مانگی سەرماوەزی ١٤٠٢ باسی لە هەڵوەشاندندەوەی ڕەوادیدی یەک لایەنەی ٣٣ وڵات کرد و وتی کە پیشنیاری وەزارەتخانە دڵخوازەکەی لەم بارەوە لە لایەن لێژنەی دەوڵەتی ئێرانەوە پەسەند کراوە.

وەزارەتی کەلەپوور، گەشتیاری و پیشەسازییە دەستییەکانی ئێران هەوڵ دەدات پیشەسازیی دۆشداماو و وەستاوی گەشتیاریی لە ئێران لەم ڕێگەوە ببووژێنێتەوە.

عیزەتوڵا زەرغامی لەم پەسەند کراوەی بە "بڕیارێکی بوێرانە و ژیرانە" ناودێر کردووە و جەختی لە سەر ئەوە کردۆتەوە کە "دەوڵەتی ئێران بە نیازە دەرگای وڵاتەکە بە ڕووی جیهان‌دا بکاتەوە و ئەم هەڵوەشاندنەوە یەک لایەنەی ڕەوادیدە لە ڕاستیدا قسە کردنە لە خەڵکی جیهان‌دا."

لیستی ئەم ٣٣ وڵاتە لە لایەن هەندێک لە میدیا ناوخۆییەکانەوە لە ئێران‌دا بڵاو کراونەتەوە کە نیشانی دەدات دوی ئەمەی کە هاوڵاتیانی وڵاتانی هێند، ئیمارات، بەحرەین، سعوودیا، قەتەر، کوێت، لوبنان، ئۆزبەکیستان، قرقیزستان، تاجیکستان، ئندۆنیزیا، ژاپۆن، سەنگاپوور، کامبووج، مالێزیا و ڤێیەتنام لە ئاسیا بۆ سەفەر کردن بۆ ئێران پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزا نابێت.

هەروەها هاوڵاتیانی ڕووسیا، بوسینیا و هێرزێگوین، سێربێستان، کڕواسی و بێلاڕووس لە ئەورووپا و هاوڵاتیانی برێزیل، پێروو، کووبا، مەکزیک و ڤێنێزوێلا لە ئەمریکای لاتین دەتوان بەبێ وەرگرتنی ڤیزا سەفەر بۆ ئێران بکەن.

لە ئەفریقایش‌دا هاوڵاتیانی توونس، موریتانی، تانزانیا، زیمبابڤێ، مووریس و کۆماری سیشیل پێویستیان بە وەرگرتنی ڕەوادیدی سەفر بۆ ئێران نییە.

ئەم هەوڵەی بەرپرسانی ئێران و بانگەشەی پێکەوەهەڵ کردن لەگەڵ جیهان و کردنەوەی دەرگاکانی وڵاتەکە بە سەر هاوڵاتیانی وڵاتانی جیهان لە کاتێک دایە کە ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی وڵاتانی ئەورووپایی و ئەمریکایی دوای سەفەریان بۆ ئێران لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە بە تۆمەتگەلێکی وەک سیخوڕیی کردن دەستگیر کراون و لە زیندانەکانی ئەم وڵاتە تووند کراون.

ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئێران بە ڕاشکاوی باسیان لە ستراتیژی بارمتەگرتنی هاوڵاتیانی ولاتانی دیکە بە مەبەستی وەرگرتنی ئیمتیازی سیاسی لە باقیی وڵاتان یان لە دانوستانە جۆراوجۆرەکان وەک شێوازێک لە سیاسەت دەکەن.

سەرباری هەموو ئەمانە، وەزارەتی کەلەپوور، گەشتیاری و پیشەسازییە دەستییەکانی ئێران هەوڵ دەدات پیشەسازیی دۆشداماو و وەستاوی گەشتیاریی لە ئێران لەم ڕێگەوە ببووژێنێتەوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی کە لە لایەن ئەم وەزارەتخانەوە بڵاو کراونەتەوە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٢دا سێ میلیۆن و ٣٥٤ هەزار و ١٨٥ کەس سەفەریان بۆ ئێران کردووە کە ئەم ئامارە هاوڵاتیانی وڵاتانی دراوسێ لەوانە ئەفغانستانیش دەگرێتەوە کە بە مەبەستی جیا لە گەشتیاریی هاتوونەتەوە ئێران.

"چوونی گەشتیارانی بیانی بۆ ئێران لە ساڵی ٢٠١٩ و پێش پاندێمیی کۆرۆنا زیاتر لە ٩ میلیۆن کەس بووە، بەڵام ئەم ئمارە لە ساڵی ٢٠٢١دا گەیشتە خوار یەک میلیۆن کەس و ئێستا وردە وردە خەریکی بەرەو باشتر بوون دەڕوات، ئەگەرچی هێشتا مەودایەکی زۆری لەگەڵ پیش پاندێمیی کۆرۆنادا هەیە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

گیان‌لەدەست‌دانی قوتابییەکی بەلووچ بە هۆی "لێدان و کوتەکی" هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

۲۳ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
گیان‌لەدەست‌دانی قوتابییەکی بەلووچ بە هۆی "لێدان و کوتەکی" هێزە ئەمنییەتییەکانەوە