close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ڕەزا داوودنژاد، ئەکتەری سینەما و تەلەڤیزیۆن کۆچی دوایی کرد

۱۴ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
"ڕەزا داوودنژاد" ئەکتەری سینەما و تەلەڤیزیۆن، لە تەمەنی ٤٤ساڵی کۆچی دوایی کرد. ئەو ئەکتەرە کە بە وتەی بنەماڵەکەی لە چەند حەفتەی ڕابردوودا تووشی چڵکی خوێن بووە، بەهۆی ئاسەواری سەرچاوەگرتوو لە پێوەندی جگەر کە تووشی ببو، دوای ماوەیەک لە نەخۆشخانە، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٣ی خاکەلێوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٩١، نەشتەرگەری بۆ پێوەندی جگەر ئەنجامدا و دوای ئەو کارەکانی لە سینەما و تەلەڤیزیۆن دەست پێ کردەوە.

ئەم ئەکتەرە، کوڕی "عەلیڕەزا داوودنژاد"، دەرهێنەری ناسراوی سینەمای ئێران بووە و کاری ئەکتەری لە منداڵییەوە و لەساڵی ١٣٦٥ بە رۆڵ گێڕان لە فیلمی "بێ پەنا"، بە دەرهێنەری باوکی دەست پێکردووە.

دوای زیاتر لە دە ساڵ، بە رۆڵ گێڕان لە فیلمی " ئازارە شیرینەکان" یەکێک لەکارەکانی دیکەی عەلیڕەزا داوودنژاد، ناوبانگی دەرکرد و بەو هۆیەشەوە خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی لە حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر، وەدەست هێنا.

هەروەها لە چەندین فیلمی دیکەی عەلیڕەزا داوودنژاد رۆڵی گێڕاوە، لەوانە "منداڵانی خراپ"، "مەڵهەم"، "ئەکتۆپوس"، "هوو" و "پۆلی ئەکتەری" و لە هەندێک لە بەرهەمەکانی دیکەی باوکیدا وەک یاریدەدەری دەرهێنەر کاری کردووە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

کەمینە ئاینییەکان

ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت کە سەرکوتکردنی بەهاییەکان تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە

۱۳ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت کە سەرکوتکردنی بەهاییەکان تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە