بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، محەممەدتاهیر حوسێنپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی نەغەدە، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر "دۆستی" سزای ١٣ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا ئەم هاووڵاتییەی بە "موحاریبە و ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە و ئەم حوکمە لە مانگی ڕەشەممەی ١٤٠٢، لە زیندانی نەغەدە پێی ڕاگەیێنراوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١ی خەرمانان، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە و بەبێ فەرمانی دادگا، دەستبەسەریان کردووە. بەڕێز حوسێنپوور دوای ٤٠ ڕۆژ لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئەمنیەوە بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە. ئەم هاووڵاتییە لەماوەی لێپرسینەوە و دەستبەسەرکردنیدا، لە مافی هەبوونی پارێزەر و ئازادی کاتی تا دوای لێپرسینەوەکەی بێبەش بووە.
محەممەدتاهیر حوسێنپوور لە مانگی ڕەزبەری ١٤٠٠، بە تۆمەتی "لەناوبردنی موڵک و ماڵی گشتی" و "بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی گەلاوێژی ١٤٠٠ی خەڵکی نەغەدە" لە لایەن دادگای ئینقلابی نەغەدە سزای ١٥مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ بە بێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە