بەگوێرەی هەواڵێکی کەمپەینی چالاکانی بەلوچ، سێ زیندانیی سیاسیی بەلوچ لە زیندانی شاری زاهدان بەتۆمەتی "ئیفسادی فیلئەرز" بە سێدارە سزادراون.
لەو هەواڵەدا هاتووە، ئەو سێ هاوڵاتییە بەناوی "محمەدکەریم بارەکزایی ئەکسون"، "محەمەد بەراهوویی ئەنجومەنی" و "ئیدریش بیلەرانی" ڕۆژی ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ لەلایەن دادگای ئینقلابی زاهدانەوە بە زیندان و سێدارە سزادراون و سزاکەشیان لەم ڕۆژانەدا بەفەرمی پێڕاگەیەندراوە.
لقی دووی دادگای ئینقلابی زاهدان، هەر کامە لەو سێ هاوڵاتییە بەلوچەی بەتۆمەتی "ئەندامێتیی گروپی چەکداری دژ بە کۆماری ئیسلامی" بە ١٥ ساڵ زیندان و بەتۆمەتی "ئیفسادی فیلئەرز لەڕێگەی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستییەوە" بە سێدارە سزاداوە.
ئەو سێ هاوڵاتیانە لەمانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردووەوە دەستبەسەرکراون و ماوەی ١٨ مانگە لە زینداندا بەسەردەبەن.
تێبینییەکەت بنووسە