close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

حەمید نووری بە تاوانی بەشداریی لەکوشتاری بەندکراوانی سیاسیدا بە زیندانی تاهەتایی سزادرا

۲۳ پووشپەڕی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
حەمید نووری بە تاوانی بەشداریی لەکوشتاری بەندکراوانی سیاسیدا بە زیندانی تاهەتایی سزادرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠١، دادگای ستۆکهۆڵم پاش نۆ مانگ لێکۆڵینەوە، "حەمید نووری"ـی بە تاوانبار زانی لە کەیسی کوشتاری زیندانیانی سیاسی لە هاوینی ساڵی ١٣٦٧دا و سزای زیندانی تاهەتایی بۆ بڕییەوە.

پاش زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە کوشتاری زیندانیانی سیاسیی چەپ لە ئێران، ئەوە یەکەم جارە کە تۆمەتبارێکی ئەو تاوانە دژەمرۆیانەیە دادگایی دەکرێت و سزادەدرێت.

داواکاری گشتیی سوێد پێشتر تۆمەتگەلی "تاوانی جەنگی" و "کوشتاری بەئەنقەست"ی خستبووە پاڵ نووری و داوای زیندانی تاهەتایی بۆ کردبوو.

حەمید نووری ناسراو بە "حەمید عەباسی" مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٨ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئارلاندای ستۆکهۆڵم دەستگیر کرا.

نووری لە شەستەکانی هەتاویدا کە هاوینی ساڵی ١٣٦٧یش دەگرێتەوە لە دەزگای داد و زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا کاری کردووە و بەپێی شایەتیی زیاتر لە ٧٠ شایەتحاڵ لەو سەردەمەدا ڕۆڵی هەبووە لە کوشتاری زیندانیانی سیاسیدا.

مانگی گەلاوێژ و خەرمانانی ساڵی ١٣٦٧ لەسەر فتوای "ئایەتوڵلا خومەینی"، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی هەزاران بەندکراوی سەربە سازمانی موجاهدینی خەلق و بەندکراوی سیاسیی چەپ بەبێ دادگایی  لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارەدران.

ژمارەی ڕێکی ئەو بەندکراوانە هەرگیز ئاشکرانەکرا، بەڵام ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ باس لەوە دەکەن کە لەو دوو مانگەدا لانیکەم پێنج هەزار بەندکراوی سیاسی لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارەدراون.

دەزگای داد و دەزگای زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی تەرمی هیچ کامە لەو زیندانییانەی ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکردەوە و لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا ناشتیانن. بەناوبانگ‌ترین گۆڕی بەکۆمەڵی ئەو زیندانیانە، گۆڕستانی "خاوەران"ـە کە کەوتۆتە ڕۆژهەڵاتی تارانی پایتەختی ئێرانەوە.

"ئیبراهیم ڕەئیسی"، سەرۆک‌کۆماری ئێستای حکومەتی ئێران لەکاتی کوشتاری هاوینی ١٣٦٧ی زیندانیانی سیاسیدا، جێگری داواکاری گشتی تاران و  یەکێک بوو لە چوار ئەندامی "کۆمیتەی مەرگ"ی کۆماری ئیسلامی.

کۆمیتەی مەرگ لەسەر فەرمانی "ڕووحوڵا خومەینی"، دامەزرێنەر و ڕێبەری ئەوسای کۆماری ئیسلامی پێکهاتبوو و ئەرکدار کرابوو بە لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە سیاسییانەی پەشیمان نەبوبوونەتەوە لە هەڵوێستە سیاسییەکانیان.

تێبینییەکەت بنووسە

ژنان

سێ ژن لە کرماشان بەهۆی سەماکردن لەسەر پردێک دەستگیر کران

۲۳ پووشپەڕی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سێ ژن لە کرماشان بەهۆی سەماکردن لەسەر پردێک دەستگیر کران