close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

عەلی دایی؛ توندوتیژی دژی ژنان لە یاریگەی مەشهەد نامرۆیانە بوو

۱۴ خاکەلێوەی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
عەلی دایی؛ توندوتیژی دژی ژنان لە یاریگەی مەشهەد نامرۆیانە بوو

"عەلی دایی"، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێی ئێران هەڵسوکەوتی پۆلیسی مەشهەد لەگەڵ ژنانی بە "ڕەفتارێکی نامرۆیانە و ڕووداوێکی شەرمبار" ناوزەدکرد.

دایی کە لەم ڕۆژانەی دواییدا بەمەبەستی بەشداری کردن لە مەراسیمی ڕاکێشانی تیروپشکی جامی جیهانیی ٢٠٢٢ی قەتەر چووبووە ئەو وڵاتە، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠١ بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە هەژماری ئینستاگرامەکەیدا ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بە ڕێگریکردن لە ژنان بۆ ئامادەبوون لە یاریگەدا.

ئەو ئەستێریەی مێژوویئ تۆپی پێی ئێران، وێنەیەکی ئامادەبوونی ژنان لە یاریگەی لە هەژماری ئینستاگرامەکەیدا بڵاوکردەوە و نووسی، ئەم ڕووداوە لە سەروبەندی مەراسیمی ڕاکێشانی تیروپشکی جامی جیهانیدا هەرگیز لەبیر ناچێتەوە.

عەلی دایی هەروەها هیوای دەربڕی، کە ژنانی ئێران بەئازادیی بتوانن بچنە یاریگەکان و فرمێسکیان لەخۆشیی بردنەوەی هەڵبژهاردەی وڵاتەکەیان بێت نەک بەهۆی هەناسەهەڵکێشانی گازی بیبەرەوە.

ئێوارەی سێشەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠١،  پۆلیسی ئێران هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک لە ژنان کە بەنیازبوون بۆ تماشای یاریی نێوان هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران و لوبنان بچنە  یاریگەی شاری مەشهەد.

"وریا غەفوری" کاپتنی یانەی تۆپی پێی ئیستیقلالی تاران وەەک کاردانەوە بەرامبەر بەو کردەوەیەی پۆلیس لە هەژماری ئینستاگرامەکەیدا نووسی: "شەرم دەکەم لە سەردەمێکدا یار دەکەم کە دایک و خوشکەکانمان مافی چوون بۆ یاریگەیان لێ زەوت کراوە."

لەپاش ئەو ڕووداوە هەروەها "ئیبراهیم ڕەئیسی"، سەرۆک‌کۆماری ئێران، وەزیری ناوخۆی ئەرکدارکرد کە بە بەدواداچوون و ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر ئەو ڕووداوە.

"فیدراسیۆنی جیهانیی فووتباڵ" (فیفا) پێشتر هۆشداریی دابووە ئێران کە ئەگەر ڕێگە بە تماشاوانانی ژن نەدەرێت لە وەرزشگەدا ئامادەبن، سزای قورس بەسەر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەو وڵاتەدا دەسەپێنێت.

لەپاش شۆڕسی ئیسلامی و دەستبەکاربوونی حکومەتی کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ١٣٥٧دا، قەدەخەکراوە کە ژنانی ئێرانی بچنە یاریگەکانەوە.

 "سەحەر خۆدایاری" هاندەری یانەی ئیستقلالی تاران کە دواتر بە "کچی شین" ناوی دەرکرد، یەکێک لەو ژنانە بوو کە لە مانگی ڕەشەمەی ١٣٩٧دا بۆ بینینی یاریی نێوان ئیستقلال و ئەلعەینی ئیمارات چووبووە وەرزشگە، بەڵام لەوێ دەستبەسەرکرا.

 خۆدایاری دواتر وەک ناڕەزایی بەرامبەر بە دەستبەسەربوون و سزادرانی،  لە بەرامبەر دادگایەکی تاران ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی هێنا، ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

پلەی سەربازیی فەرماندەیەکی سەرکوت‌کاری ناڕەزاییەکانی ئابان بۆ سەرتیپ بەرزکرایەوە

۱۳ خاکەلێوەی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
پلەی سەربازیی فەرماندەیەکی سەرکوت‌کاری ناڕەزاییەکانی ئابان بۆ سەرتیپ بەرزکرایەوە