close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

هێزە ئەمنییەکان لە تاران پەلاماری خانەنشینانی ناڕازی دەدەن

۲۳ خاکەلێوەی ۱۴۰۱
هێزە ئەمنییەکان لە تاران پەلاماری خانەنشینانی ناڕازی دەدەن

هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتایە سەر گردبوونەوەی ژمارەیەک لە خانەنشینانی کۆمپانی "موخابەرات"ی ئێران، پەلاماریان دان و چەند کەسیشیان دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠١، خانەنشینانی کۆمپانیی موخابەرات وەک ناڕەزایی بەرامبەر بە خراپیی باری گوزەرانیان لە بەر دەم تەلاری "لێژنەی جێبەجێکاری فەرمانی ئیمام" گردبوونەوە.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆنەتەوە، خانەنشینانی ناڕازی لە گردبوونەوەکەیاندا دروشمی "نەمان بۆ ستەمکار" و "هاوار لەم هەموو بێدادە"یان وتۆتەوە.

لە بەرامبەردا هێزە ئەمنییەکان کە لە شوێنی گردبوونەوەکەدا ئامادە بوون، هەڵیانکوتاوەتە سەر خانەنشینانی ناڕازی، بێڕێزییان پێکردوون و لێیان داون.

هەندێک سەرچاوەش باس لەوە دەکەن، کە ئەو هێزانە ژمارەیەک لە ناڕازییانیان دەستگیر کردووە و بردوویانن بۆ شوێنی نادیار.

لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، قەیرانی ئابووری لە ئێڕان بووەتە هۆی ناڕەزاییە چین و توێژە جیاجیاکانی لەو وڵاتەدا.

کرێکاران، مامۆستایان، پەرستاران و خانەنشینان چەند لەو دەستە کۆمەڵایەتی و پیشەییانەن کە لەم ساڵانەدا بەردەوام ناڕەزاییان دربڕیوە بەرامبەر بە کەمی مووچە و خراپیی باری گوزەرانیان لە ئێران.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

هەوای کوردستان بەهۆی خۆڵبارینەوە بۆ هەمووان ناتەندروستە

۲۳ خاکەلێوەی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
هەوای کوردستان بەهۆی خۆڵبارینەوە بۆ هەمووان ناتەندروستە