close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

گوڵاڵە مورادی: بە فشار و ئەشکەنجە ناچاریان کردم بە دانپێدانان

۲۸ خاکەلێوەی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
گوڵاڵە مورادی: بە فشار و ئەشکەنجە ناچاریان کردم بە دانپێدانان

"گوڵاڵە مورادی" نزیکەی ساڵێکە بەبێ ئەوەی دادگایی بکرێت دەستگیر کراوە و بە نایاسایی لە گرتووخانە ئەمنییەکان و زیندانی ورمێدا ڕاگیراوە. ئەو ژنە چالاکە کوردە لە تۆمارێکی دەنگیدا کە "هەنگاو" بڵاوی کرۆتەوە، دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان ئەشکەنجەیان داوە و ناچاریان کردووە دان بە تۆمەتی ناڕەوا لەدژی خۆی و بنەماڵەکەیدا بنێت.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" لەسەر زاری گوڵاڵە مورادییەوە نووسیویەتی، هێزە ئەمنییەکان بە هەڕەشە و وێنەگرتن لەکاتی لێکۆڵینەوە، فشاریان خستۆتە سەر گوڵاڵە مورادی و ناچاریان کردووە دانپێدانانی کوڕە مێرمنداڵەکەی لەدژی خۆی قبوڵ بکات.

گوڵاڵە مورادی ڕۆژی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ لەگەڵ دوو کوڕی بەناوی "مەتین بەزازی" تەمەن ١٤ ساڵ و "تاهیر بەزازی" تەمەن ٢١ ساڵ لەلایەن ئیتلاعآتی سوپای پاسدارانی پیرانشارەوە دەستگیر کرا.

گوڵاڵە مورادی پاش ٤٥ ڕۆژ لێکۆڵینەوە لە گرتووخانەیەکی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری ورمێ، گوازرایەوە بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئەو شارە.

مەتین و تاهیر بەزازیش پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازادکران.

ئەو سێ هاوڵاتییە لەپاش کوژرانی ئەندامێکی سوپای پاسداران بەناوی "عوسمان حاجی‌حسێنی" لە شاری پیرانشار دەستگیر کران. حاجی‌حسێنی  ڕۆژی ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ بە تەقەی چەند چەکدارێک کوژرا.

گروپی "هەڵۆکانی زاگرۆس" کە گروپێکی سەربازیی نزیک بە حزب دیموکراتی کوردستانی ئێرانە، دواتر بەرپرسیارێتیی کوشتنی حاجی‌حسێنیی لە ئەستۆ گرت.

گوڵاڵە مورادی لەماوەی ئەم یەک ساڵەدا کە بەنایاسایی لە زینداندا بووە، مافی مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە زیندان و چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەرەکەی لێ زەوت کراوە.

ئەو چالاکە ژنە مانگی ڕێبەندانی ساڵی پار وەک ناڕەزایی بەرامبەر بە ناڕوونیی چارەنووسی دۆسیەکەی لە زیندانی ورمێدا مانی گرت لە خواردن.

 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

وتەبێژی دەزگای ئەتۆمیی ئێران: کامێراکان نادرێن بە ئاژانس تۆمارەکانیش دەسڕدرێنەوە

۲۸ خاکەلێوەی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
وتەبێژی دەزگای ئەتۆمیی ئێران: کامێراکان نادرێن بە ئاژانس تۆمارەکانیش دەسڕدرێنەوە