close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

پڵنگێکیی سەرلێشێوا لە مازەندەران بە گولـلەی پۆلیس کوژرا

۴ گوڵانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
پڵنگێکیی سەرلێشێوا لە مازەندەران بە گولـلەی پۆلیس کوژرا
پڵنگێکیی سەرلێشێوا لە مازەندەران بە گولـلەی پۆلیس کوژرا

بەرپرسی ژینگەی ئاژەڵان لە پارێزگای مازەندەران ڕایگەیاند، پڵنگێکی سەرلێشێواو لە شاری قائیم‌شەهر پاش ئەوەی لەلایەن پۆلیسەوە ڕاوەدوو نرا، کرایە ئامانجی گولـلە و کوژرا.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی گوڵانی ١٤٠١ هەواڵێک لە میدیاکانی ئێران بڵاوکرایەوە لەمەڕ ئەوەی پۆلیس پڵنگێکی ڕاوەدوو ناوە و لە ئەنجامدا بە دارتی بێهۆشی پێکاویەتی و بەزیندوویی گرتوویەتی.

بەڵام ئێستا ئاشکرا بووە، کە پۆلیس ئەو پڵنگە سەرلێشێواوەی  بە دوو گولـلە پێکاوە و کوشتوویەتی.

بەرپرسانی ژینگەی مازەندەران سەبارەت بە ئامادەبوونی ئەو پڵنگە لە ناو شاردا زانیاریی ناکۆک و دژ بە یەکیان ڕاگەیاندووە، هەندێک دەڵێن لە سروشتەوە هاتووە بۆ ناو شار و هەندێکی دیکە لە ماڵان ڕاگیراوە و ڕای کردووە.

هاوڵاتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕەخنەیان گرتووە لە ناشارەزایی پۆلسی بۆ ئەوەی پڵكنگەکە بە زیندووی بگرێت و ڕادەستی ژینگەی خۆی بکاتەوە.

 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

بلینکێن: ئێران کۆتایی بە سیاسەتی بە بارمتەگرتنی هاوڵاتیان بهێنێت

۴ گوڵانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بلینکێن: ئێران کۆتایی بە سیاسەتی بە بارمتەگرتنی هاوڵاتیان بهێنێت