close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ورچێک لە ئەردەبیل بەهۆی پەلامار و لێدانی خەڵک کوژرا

۵ گوڵانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ورچێک لە ئەردەبیل بەهۆی پەلامار و لێدانی خەڵک کوژرا

دانیشتووانی گوندێکی سەربە ئەردەبیل بەمەبەستی گرتنی ورچێک کە ڕووی کردبووە ئەو گوندە ڕاوەدوویان نا و پەلاماریان دا. ورچەکە لە ئەنجامدا بەهۆی شکانی ئێسقانی قاچ و بڕبڕەپشتی گیانی لەدەست دا.

ئاژانسی هەواڵی "مێهر" لەسەر زاری بەڕێوەبەری ئیدارەی پاراستنی ژینگەی ئەردەبیلەوە نووسی، ڕۆژی هەینی ٢ی گوڵان پێمان ڕاگەیەندرا کە ورچێکی قاوەیی لە گوندی کەنازەقی ئەردەبیل بینراوە، تیمەکانمان ڕەوانەی گوندەکە کرد، بەڵام خەڵکی گوندەگە پێش گەیشتنی تیمەکە بە شێوەگەلی نەگونجاو برینداریان کردبوو.

"حەسەن قاسمپوور" وتووشیەتی، تیمەکەمان بە گولـلەی بێهۆشکەر ورچەکەیان پێکاوە و بردوویانە بۆ کلینیک بەمەبەستی چارەسەریی پزشکی، بەڵام بەهۆی خوێنبەربوونی زۆر و شکانی بڕبڕەی پشتی لە ئەنجام دا گیانی لەدەست داوە.

هاوکات بەپێی هەواڵەکان، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی گوڵانیش ورچێکی قاوەیی لە پارێزگای کۆهگیلۆیەوبۆیرئەحمەد بینراوە و پەلاماری هاوڵاتییەکی داوە.

بەرپرسی ئیدارەی پارستنی ژینگەی ئەو پارێزگایە وتوویەتی، باری تەندروستیی ئەو هاوڵاتییە باشە و سوپاسی خەڵکی ناوچەکەی کردووە بۆ ئەوەی لە ورچەکەیان نەداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو دەستڕێژی گولـلەی پۆلیس لە پڵنگێک لە شاری قائمشەهری پارێزگای مازەندەران و کوشتنی ڕەخنەی زۆری هاوڵاتیانی لێکەوتبووەوە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵان لە کرمان بە دەستی باوکی کوژرا

۴ گوڵانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵان لە کرمان بە دەستی باوکی کوژرا