close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

سەربازێک لە سنە بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا

۶ گوڵانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سەربازێک لە سنە بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی گوڵانی ١٤٠١، سەربازێکی ئەرتەش لە شاری سنە بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" ڕایگەیاند،  مینێکی چێندراو لە حەوشەی سەربازگەی "لەشکری ٢٨ی پیادە"ی پارێزگای کوردستان بەو سەربازەدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەست داوە.

ناسنامەی ئەو سەربازە "عادل قوربانی"، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی شاری ماکۆ ڕاگەیەندراوە.

هەنگاو نووسیویەتی، عادل لە بەشی "جیهاد"ی ئەرتەشدا سەرقاڵ بووە بە تێپەڕکردنی خزمەتی زۆرەملیی سەربازی.

ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی هەنگاو ئاشکرای کردووە، تەنیا لە ساڵی ١٤٠٠دا لانیکەم ٥٠ هاوڵاتی لە کوردستان بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی سەردەمی جەنگی ئێران وعێراق یان مینە تازەچێندراوەکانی سوپای پاسداران.

هەروەها بەپێی ئامارێکی ئاژانسی هەواڵی "کوردپا" لەساڵی ١٣٩١ـەوە بۆ ١٤٠٠، لانیکەم ١٠٣ کەس لە سنوورەکانی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و ٢٩٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.  

سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵ بەسەر جەنگی ئێران و عێراقدا تێپەڕبووە، هێشتا بەشێکی بەرچاوی مەیدانە مینەکانی ئەو سەردەمە پاک نەکراونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە بەپێچەوانەی پەیمانە نێودەوڵەتییەکان، سوپای پاسداران بە بەهانەگەلی جیاواز بەردەوامە لە چاندنی مین لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان.

 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

لاورۆڤ هۆشداریی دەدات؛ ئەگەری جەنگی ئەتۆمی هەیە

۶ گوڵانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لاورۆڤ هۆشداریی دەدات؛ ئەگەری جەنگی ئەتۆمی هەیە