close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ناڕەزایی سەرتاسەری لە ئێران، کەشی شارەکان ئەمنی و بەسەربازی کراوە

۲۷ گوڵانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ناڕەزایی سەرتاسەری لە ئێران، کەشی شارەکان ئەمنی و بەسەربازی کراوە

بەپێی هەواڵەکان، ناڕەزایی سەرتاسەری بەرامبەر بە گرانی لە شارەکانی شەهریکورد، تاران، زەنجان، مەشهەد، شیراز، نەیشابوور و چەند شاری دیکە تاوەکو بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەمە ٢٧ی گوڵانی ١٤٠١٢ بەردەوامیی هەبووە.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، شەوی دووشەممە ٢٦ی گوڵان هاوڵاتیان لە شاری شەهریکوردی پارێزگای چارمەحاڵوبەختیاری بە وتنەوەی دروشمی "نەمان بۆ دیکتاتۆر" و "بەختیاری بشمرێ، سەر دانانەوێنێ" ناڕەزاییان دەربڕی.

لەرو ڤیدیۆیانەدا دەردەکەوێت کە هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی شەقامە سەرەکییەکانی شەهریکوەردیان قۆڕخ کردووە.

لە هەموو ئەم ڤیدیۆیانەشدا ڕێک وەک ئەوانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دەنگی تەقەی گولـلە دەگاتە گوێ.

حکومەتی ئێران خێرایی هێڵی ئینتەرنێتی لە شەهریکورد و دەوروبەرەکەی کەم کردووە یان بە تەواوی بڕیویە، ئەوەش وای کردووە کە ڤیدیۆ و وێنەی زۆر کەم لە ناڕەزاییە جەماوەرییەکانی هاوڵاتیان و سەرکوت کرانیان دزە بکاتە دەرەوە.

لە چەند گەڕەکی تاران لەوانە مەیدانی وەلیعەسر، مەیدانی وەنەک و شەهری زیبا ئامادەبوونی هێزە ئەمنییەکان چڕتر دیارە لە شوێنەکانی دیکەی پایتەخت.

بەسەربازی کردنی شەقامەکانی پایتەخت هاوکاتە بە مانگرتن و گردبوونەوەی شۆفێر ئوتوبوسەکان کە ئەمڕۆ بۆ دووەمین ڕۆژ بەردەوامیی هەیە. شۆفێڕانی ناڕازی هەر دوو ڕۆژەکە دروشمگەلی دژ بە حکومەتیان وتۆتەوە.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی تاوەکو ئێستا دانیان بە کوشتنی تەنیا یەک هاوڵاتیدا ناوە لەمیانەی ناڕەزاییەکانی شاری دزفولدا. جگە لەوە هیچ ئامارێکی ڕەسمیی دیکە لەسەر ژمارەی گیان بەخت‌کردووان و بریئنداران لەبەر دەستدا نییە.

ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتێرز" ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی گوڵان ڕاپۆرتێکی لەسەر ناڕەزاییەکانی ئەم ڕۆژانەی ئێران بڵاو کردەوە. لە ڤیدیۆیەکی ئەو ڕاپۆرتەدا دەبیندرێت کە هاوڵاتیانی ناڕازی ئاگر لە وێنە "عەلی خامەنەیی"، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بەر دەدەن.

ڕاپۆرتە مەیدانییەکان باس لەوە دەکەن، کە هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی جگە لە گولـلەی گازی فرمێسک‌ڕێژ و گولـلەی ساچمەیی، گولـلەی جەنگیش بەکار دەهێنن.

هەندێک ڕاپۆرتی دیکە باس لەوە دەکەن، کە هێزە ئەمنیەکان ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی بەپەلە و ئاگرکوژێنەوە بەکار دەهێنن بۆ سەرکوت کردنی ناڕازییان.

ڕۆژی ڕابردوو وەزارەتری دەرەوەی ئەمریکا و شەش ڕێکخراوی و حزبی ئێڕانیی دژه بە کۆماری ئیسلامی پشتیگیریی مانگرتن ئاشتیانەی هاوڵاتیانیان کرد.

"نێد پرایس"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خۆپیشاندەرە ناڕازییە ئێرانییەکانی بە "ئازا و بوێر" ناوبرد و وتی: "ئێمە پشتگیریی مافی خەڵکی ئێران دەکەین بۆ بەڕێوەبردنی گردبوونەوەی ئاشتیانە و داکۆکی کردن لە داخوازییەکانیان."

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

شۆفێر تاکسییەکانی تاران مانیان گرت لە کار کردن پاشان گردبوونەوە

۲۷ گوڵانی ۱۴۰۱
شۆفێر تاکسییەکانی تاران مانیان گرت لە کار کردن پاشان گردبوونەوە