ماڵپەڕی "حالڤش" ڕایگەیاند، کە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی جۆزەردان، ١٢ زیندانیی بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی زاهدان لەسێدارە دراون.
بەگوێرەی هەواڵەکان، ١٢ زیندانیی سزادراو بە سێدارە شەوی شەممە ١٤ی جۆزەردان ڕەوانەی بەندی تاکەکەسی کرابوون کە سزای هەر ١٢یان ئەمڕۆ جێبەجێ کراوە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، ئەو هاوڵاتیانە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە بازرگانی کردن بە مادە هۆشبەرەکانەوە بە سێدارە سزا درابوون.
ڕۆژی سێشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠١ ڕێکخراوی "لێبوردنی نێودەوڵەتی" لە ڕاپۆرتی ساڵانەی تایبەت بە "سزای سێدارە"دا ئاشکرای کرد، کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە بۆ ئێستا زیاترین سزای سێدارەی جێبەجێ کردووە لە هەموو جیهاندا.
لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە درابوو، کە کۆماری ئیسلامی لەساڵی ٢٠٢١دا لانیکەم ٣١٤ کەسی لەسێدارە داوە و لەو ڕووەوە لە نێوان هەموو وڵاتانی جیهاندا یەکەمە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە