"محەمەد دادکان"، سەرۆکی پێشووی فیدراسیۆنی فووتباڵی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی "ئیعتماد" وتوویەتی، کە "وریا غەفووری" کاپیتانی یانەی ئیستقلال بە فەرمانی دەزگا باڵاکانی حکومەت لە ئیستقلال سڕایەوە.
دادکان زیادیشی کردووە، وریا هیچی خراپی نەوتووە، نە دژی ئاین قسەی کردووە نە کارێکی نەگونجاوی کردووە کە بیانەوێت لایبەن، بەڵکو تەنیا بەرگریی لە مافی خەڵکی کورد کردووە کە لە ژێر فشار دان و ژیانیان بەڕێ ناچێت.
سەرۆکی پێشووی فیدراسیۆنی فووتباڵ هەروەها پرسیاری کردووە، کە کێشەی چییە کە کەسێک بەرگری لە خەڵکەکەی بکات.
لە بەشێکی دیکەی ئەو لێدوانەدا بەبێ ئەوەی ناوی کەسایەتی یان دەزگایەکی تایبەتی حکومەت بێنێت، وتوویەتی: ئێستا وای لێهاتووە کە دەڵێن هەموو کەس دەبێت بێدەنگ بن و هیچ نەڵێن."
حەوتی پووشپەڕ ١٤٠١، میدیاکانی ئێران باسیان لەوە کرد کە وریا غەفووری، کاپتنی یانەی ئێستقلال بە هۆی پێوەندینەگرتنی بەرپرسانی ئەم یانەوە لێی جیا بۆتەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی جیابوونەوەی وریا غەفووری لە ئیستقلال، زۆربەی هاندەرانی ئەم یانەیە، هاندەرانی ئەم یانەیە، بڕیارەکەیان بە "ناوەرزشی" و دەرەنجامی دەستێوەردانی بەڕێوەبەرێکی سەربازی زانی. چەند کاتژمێر دواتر، هاشتاگی "وریا تەنیا نییە" بووبە ترەندی توویتەری فارسی.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە