close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

وەزارەتی ئیتلاعات دەڵێت هاوڵاتییەکی سوێدیی بەتۆمەتی سیخوڕی دەستگیر کردووە

۸ گەلاوێژی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
وەزارەتی ئیتلاعات دەڵێت هاوڵاتییەکی سوێدیی بەتۆمەتی سیخوڕی دەستگیر کردووە

وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەبڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک بانگەشەی ئەوەی کرد، کە هاوڵاتییەکی خەڵکی سوێدی بەتۆمەتی "سیخوڕی" دەستگیر کردووە.

لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ئیتلاعاتدا کە ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژی ١٤٠١ بڵاو کراوەتەوە هیچ ئاماژەیەک بە ناسنامە و  چۆنێتیی دەستگیر بوونی ئەو هاوڵاتییە نەدراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ئەو هاوڵاتییە سوێدییە پێشتریش چەند جار سەردانی ئێرانی کردووە و بە بەردەوامی لەژێر چاودێریی هێزەکانی ئیتلاعاتدا بووە.

ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە ئەو هاوڵاتییە لەو گەشتانەیدا بۆ ئێران بەنهێنی پەیوەندیی بە چەند گومانلێکراوی دیکەوە کردووە کە ئەوانیش لەژێر چاودێڕیدا بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو هاوڵاتییە سوێدییە سەرەنجام لەکاتی چوونەدرەوەی لە سنووری ئێران "لەسەر بڕیاری یاسایی دەزگای داد" دەستگیر کراوە.

باس لەوە دەکرێت کە دەستگیر بوونی ئەو هاوڵاتییە سوێدییە مومکینە پەیوەندیی بە دەرەنجامی دادگایی "حەمید نووری"، دادیاری پێشووی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامییەوە هەبێت، کە لەم دواییانەدا لە دادگای ستۆکهۆڵمی سوێد بە زیندانی تاهەتایی سزادرا.

دادگای ستۆکهۆڵم ئەو سزایەی بەتۆمەتی "تاوانی جەنگی" و "بەشداربوون لە کوشتاری بە ئەنقەستی زیندانیانی سیاسیدا" لەدژی حەمید نووری دەکرد.

کوشتاری زیندانیانی سیاسی لە مانگی گەلاوێژ و خەرمانانی ساڵی ١٣٦٧دا لەسەر فتوای "ئایەتوڵلا خومەینی"، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی هاتە ئاراوە کە لەچوارچێوەیدا هەزاران بەندکراوی سەربە سازمانی موجاهدینی خەلق و بەندکراوی سیاسیی چەپ بەبێ دادگایی  لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارەدران.

کۆماری ئیسلامی لە ساڵانی ڕابردوودا هەوڵی داوە بە بارمتە گرنی هاوڵاتییانی بیانی فشار بخاتە سەر دەوڵەتانی ئەوروپی و ئەمریکا بۆ جێبەجێ کردنی داواکارییەکانی.

"ئەحمەدڕەزا جەلالی"، بیرمەندی ئێرانی-سوێدی یەکێکە لەو هاوڵاتییانە کە ماوەی شەش ساڵە لە ئێران بە تۆمەتی "سیخوڕی بپۆ مۆساد" دەستگیر کراوە و بە سێدارە سزادراوە.

کۆماری ئیسلامی لەم دواییانەدا و لە سەروبەندی یەکلایی‌بوونەوەی سزای زیندنی تاهەتایی حەمید نووری چەندین جار هەڕەشەی کردووە  سزای سێدارەی جەلالیی جێبەجێ دەکات.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

زیندانی ورمێ؛ باری تەندروستیی سوعدا خەدیرزادە و منداڵە ساواکەی ناجێگیرە

۸ گەلاوێژی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
زیندانی ورمێ؛ باری تەندروستیی سوعدا خەدیرزادە و منداڵە ساواکەی ناجێگیرە