بەیانیی ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠١، "کیومەرس عەباسی"، ئەو شاعرە کوردەی بە "قەسری" ناوی دەرکردبوو و لە کۆڕە شیعرییەکانی "عەلی خامەنەیی"دا شیعری دەخوێندەوە، لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی تاران کۆچی دوایی کرد.
ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا" لەسەر زاری "ڕەزا ئیسماعیلی"ـی شاعیرەوە نووسیویەتی، قەسری لەماوەیەک پێش ئێستاوە بەهۆی پیری و نەخۆشی لە نەخۆشخانەیەکی تاراندا خرابووە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە.
قەسری ساڵی ١٣٢٠ لە شاری "قەسری شیرین"ـی کرماشان لەدایک بوو، سەردەمی گەنجیی لە کرماشان تێپەڕکرد و دوایەش بۆ ژیان ڕووی کردە تاران و تاکو دواسات لەوێ مایەوە.
کیومەرس عەباسی جگە لە زمانی کوردی کەڵهوری بە زمانی فارسیش شعری دەنووسی، بەڵام لەناوی خەڵکی کرماشاندا زیاتر بە شیعرە کوردییەکانییەوە ناسراوە.
"زەمزەمەی نار و نەی" و "حوسنی خیتام" دووان لە کتێبەشعرەکانی قەسرین کە بە کوردی نووسراو و بڵاوبوونەتەوە.
جگە لە نووسینی شیعر، کاری کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوە لە بواری ئەدەبیاتیشی ئەنجام دەدا، "بژاردەی ئەدەبیاتی هاوچەرخ"، "شاعیرانی کرماشان" و "باغی ئەبریشەم" سێ لە گرنگترین کتێبەکانی قەسرین لەو بوارەدا.
کیومەرس عەباسی لە کۆڕە شیعرییەکانی "عەلی خامەنەیی"یشدا بەشداریی کردووە کە شەوی نیوەی مانگی شەعبانی هەموو ساڵێک لە بەیتی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیدا بەڕێوەدەچێت.
بەو هۆیەشەوە، ڕەخنەگران و دژبەرانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی گرنگییەکی ئەوتۆیان نەدەدا بە شعرەکانی و بە شاعیری حکومەت ناویان دەبرد.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، "محەمەدمهدی ئیسماعیلی"، وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی کۆماری ئیسلامی بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەو شاعیرە کرماشانییەوە پەیامێکی کراوەی بڵاوکردەوە و بە شاعیری ستایشکاری "ویلایەت و شەهادەت" ناوی برد.
کیومەرس عەباسی نزیکەی ٣٠ ساڵ پێش ئێستا، کاتێک بە پلەی سەربازیی "سەرهەنگی" خانەنشین کرا، سەرۆکی پۆلیسی هاتووچۆی کرماشان بوو.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە