close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

لە بەندی ژنانی ئێڤین یادی ژینا دەکرێتەوە

۲۹ خەرمانانی ۱۴۰۱
لە بەندی ژنانی ئێڤین یادی ژینا دەکرێتەوە

"عالیە موتەلیب‌زادە"، هونەرمەندی بەندکراو لە زیندانی "ئێڤین"ـی تاران لە یاداشتێکدا بۆ دەرەوە زیندان، نووسیی، شەوی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان هاوکات بە ناڕەزایی سەرتاسەری دژی کوژرانی ژینا ئەمینی لە حەوشەی بەندی ژنانی ئێڤین‌یشدا مەراسیمێک بۆ یادی ژینا بەڕێوەچووە.

موتەلیب‌زادە کە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی "بەرگری لە ئازادیی ڕاگەیاندن"ـی ئێرانیشە لەو یاداشتەیدا نووسیویەتی، نزیکەی ٤٠ ژنەزیندانی سیاسیی بەندکراو لە ئێڤین لەو مەراسیمەدا بەشدارییان کردووە.

لەم یاداشتەی عالیە موتەلیب زادەدا کە لە هەژماری "سەدرا عەبدوڵاهی"ـی هاوسەری‌دا بڵاوبۆتەوە، هاتووە، "ئەم وڵاتە لە چل و چەند ساڵی ڕابردوودا ئەوەندەی کارەسات بەخۆیەوە بینیوە کە هەموو ڕۆژگارمان بە پرسە و خەم و ناخۆشییەوە تێپەڕ بوو."

ئەو دەرهێنەرە بەندکراوە هەروەها نووسیویەیتئ، "مەرگی ژینا ئەمینی دەرەنجامی حکومەتی دەسەڵاتداریی ئاینی بە سەر ژنان و گەنجان"ـە.

عالیە موتەلیب زادە کە لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە لە زینداندایە لە یاداشتەکەیدا پرسیاری کردووە: "ژینا بە کامە تاوان کوژرا؟ ژینا و ژنانی دیکە لە ئێران مەگەر لەم چل ساڵەدا چییان ویستووە."

ناڕەزاییەکان دژی کوژرانی ژینا ئەمینی لە ئێران و کوردستان لە چوارەمین ڕۆژی خۆیدا بەچڕی بەردەوامە.

 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

دوایین هەواڵەکان لە دیواندەرەوە؛ کەشی شار ئەمنییە و ژمارەی برینداران زۆرە

۲۹ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دوایین هەواڵەکان لە دیواندەرەوە؛ کەشی شار ئەمنییە و ژمارەی برینداران زۆرە