لە درێژەی دەستگیر کردنی بەرینی هاوڵاتیان لە شارە جیاوەزکانی ئێران، "ڕەزا ئۆلفەتی"، هاوڵاتی خەڵکی گیلانغەرب لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە دەستگیر کرا.
ئەمڕۆ چوارشەمە، ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠١، سەرچاەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ڕەزا ئۆلفەتی جگە لە ڕاگەیاندنی ئم هەواڵە بە "ئێرانوایەر"ی وت: "ڕەزا ئۆلفەتی، ٨ی خەزەڵور، بە دەستی هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان، بە بێ بڕیاری دادگا و ڕوون کردنەوەی تۆمەتەکانی لە لایەن ئەم ناوەندە ئەمنییەتییەوە دەستگیر کراوە."
بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، تا ئێستا هۆکاری دەستگیر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ڕەزا ئۆلفەتی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە ڕانەگەیەندراوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ئاماژەی بەوە کرد کە ڕەزا ئۆلفەتی سێ هەفتە لەمەو پیش لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکاندا لە شاری کرماشان، بە هۆی تەقەی فیشەکی ساچمەیی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکانەوە بریندار کراوە و بۆ چارەسەر کردنی برینەکانی ڕاگوێزراوە بۆ ماڵی باوکی لە شاری گیلانغەرب.
بە گوتەی ئەم سەچاوە ئاگادارە، ڕەزا ئۆلفەتی ڕۆژی یەکشەمە ٨ی خەزەڵوەر، دوای باشتر بوونی ڕێژەیی دۆخە جەستەییەکەی و درمانی برینەکانی لەسەر بانگهێشتی یەکێک لە هاوڕێکانی خۆی، لە گیلانغەرب دەگەڕێتەوە بۆ کرماشان و دوای گەیشتنی بە ماڵی هاوڕێکەی لە گەڕەکی "نەوبەهار"ی ئەم شارە دەستبەجێ لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە دەستگیر کراوە.
هەروەها ئەم سەرچاوە ئاگاداره ئاماژە بەوە دەکات کە ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان دوو ڕۆژ پێش دەستگیر کردنی ڕەزا ئۆلفەتی لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییەدا لە گیلانغەرب، هەواڵی دەستگیر کردنیان داوە بە بنەماڵەکەی.
ڕەزا ئۆلفەتی جگە لە خڵاتەکانی پاڵەوانێتی لەش جوانی لەسەر ئاستی پارێزگای کرماشان، چوارەمین ئەندامی هەڵبژێردراوی هەڵبژاردەی ئێرانە لە بواری لەش جوانیدا.
دەستگیر کردنی ڕەزا ئۆلفەتی لە حاڵێک دایە کە مانگرتن و ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە شارەکانی ئێران، پێی ناوەتە ناو دووهەمین مانگی خۆیەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە