"ڕادا فاتێحی" و "وریا فاتێحی"، دوو کەس لە دەستگیر کراوانی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندی سنە ئازاد کران.
بە پێی هەواڵێک کە بە دەستی "ئێرانوایەر" گەیشتووە، ڕادا فاتێحی و وریا فاتێحی، برای ڕادا فاتێحی، ئەمڕۆ چوارشەمە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠١، بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ناوەندی سنە ئازاد کراون.
ڕادا فاتێحی و وریا فاتێحی لە ڕۆژەکانی ٢١ و ٢٢ی خەزەڵوەر، لە کاتی هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان لە سنە بە بێ بڕیاری داداگا و ڕوونکردنەوەی تۆمەتەکانیان لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات لەم شارەدا دەستگیر کرابوون.
هەروەها ئەم دوو هاوڵاتیە کوردە خوشک و برای "ڕامین فاتێحی"، یەکێک لە قوربانیانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانن کە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گیانی لەدەست دا.
ڕامین فاتێحی ڕۆژی ٢١ی ڕەزبەر، لە پیش براکەیدا وریا فاتێحی، لە کاتی گواستنەوەی باری موشتەری بە ڤانێتەکەی لە ڕێگای سنە بۆ سەقز لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستگیر کرابوو.
ڕامین فاتێحی، ٢٩ی ڕەزبەر، هشت ڕۆژ دوای دەستگیر بوونی کاتی لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا گیانی لەدەست دا و هەر لەو شەودا بە ڕێوشوێنی توندیی ئەمنیەتی، تەرمەکەی لە "بەهەشت محەمەدی" ئەم شارەدا بەبێ ئامادەبوونی بنەماڵەکەی بەخاک سپێردرا.
"چیا فاتێحی"، چالاکی سیاسی دانیشتووی شاری سلێمانی، و برای ڕامین فاتێحی، لەو پەیوەندیەدا پێشتر بە "ئێرانوایەر"ی گوتبوو ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ٢٩ ڕەزبەر، دوای بانگهێشت کردنی یەکێک لە خزمەکانیان بۆ ئەم دامەزروە ئەمنیەتییە لە سنە، هەواڵی کوژرانی ڕامین فاتێحی پێ ڕادەگەیەنێت و هۆکاری مردنەکەشی بە خۆکوژی ناودێر دەکات.
ئەم ئەندامەی بنە ماڵەی فاتێحی، لە لایەن یەکێک لە خزمەکانیەوە لە سنە سەبارەت بە مەرگی براکەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە "ئێرانوایەر" دەڵیت: "براکەم ڕامین فاتێحی بە هۆی ئەشکەنجەی توندی هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کوژراوە، چونکو شوێنی لێدان و ئەشکەنجەی زۆر بەسەر تەرمی بێ گیانیەوە دیار بوو."
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە