وریا غەفوری، کەپیتانی پێشووی ئێستقلال و یاریزانی ئێستای تیمی فولادی خوزستان چووە بۆ مهاباد و سەردانی کچەکەی فریشتە ئەحمەدی، لە کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارەی کرد.
وێنەی ئەم چاوپێکەوتنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە و وریا غەفوری لە تەنیشت کچەکەی فریشتە ئەحمەدی نیشان دەدات.
"فریشتە ئەحمەدی" لە هاوڵاتیانی خەڵکی مهاباد، ڕۆژی ٥ی خەزەڵوەربە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان، لە کاتێدا لە سەربانی ماڵەکەیدا وەستابوو، فیشەک لە سینگی دەدرێت و گیانی لەدەست دەدات.
لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی فریشتە ئەحمەدی، وێنەی کچەکەی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بوویەوە کە تووڕەیی و ناڕەحەتی هاوڵاتیان و ناڕازیانی لێکەوتەوە.
چەند ڕۆژ دوای کوژرانی فریشتە ئەحمەدی، ناسر عەتباتی، بەرپرسی گشتیی دادگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بانگەشەی کردبوو فریشتە ئەحمەدی، لە کاتی ناڕەزایەتییە دژە حکوومەتییەکاندا نەکوژراوە "بەڵکوو بە هۆی تەقەی فیشەک لە ماڵەکەی خۆیدا کوژراوە."
بە دوای ئەم بانگەشەدا، "ئیبراهیم ئەحمەدی"، برای "فریشتە ئەحمەدی" بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک ڕاشکاوانە وتی خوشکەکەی من بە تەقەی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکاندا لە مهاباد کوژراوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە