"ساسان پەرتەونووری" و "شوکوروڵا پەرتەونووری"، خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەوە دەستگیر کران.
بەپێی هەواڵیک کە بە دەست "ئێرانوایەر" گەیشتووە، ئەمڕۆ ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١، شوکوروڵا پەرتەونووری لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی شاری سنەوە دەستگیر کراو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، شەوی ڕابردوو "ساسان پەرتەونووری" کوڕی شوکوروڵا پەرتەونووری دوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی بە بێ بڕیاری دادگا و ڕوون کردنەوەی تۆمەتەکانی دەستگیر کراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە وهەروەها ئەو ناوەندەی دەستگیری کردوون لەبەردەستدا نییە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە