"جەوهەر فەتاحی"، هاوڵاتی خەڵکی جوانڕۆ لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژرا.
هەروەها هاوڵاتییەکی دیکەی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی "جەماڵ ئەعزەمی" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانی لە دەست داوە.
بەپێی هەواڵێک کە بەدەستی "ئێران وایەر" گەیشتووە، جەوهەر فەتاحی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە کاتی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە جوانڕۆ کەوتووەتە بەر بە تەقەی فیشەکی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان و گیانی لەدەست داوە.
بە وتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ئەمڕۆ لە جوانڕۆ سێ هاوڵاتی دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییە حکوومەتییەکان گیانیان لە دەست داوە کە هێشتا ناسنامەی ئەم گیانبەختکردووانە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو کراونەتەوە ، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە جوانڕۆ، مامۆستایەک بە ناوی "عرفان کاکایی" و منداڵیک ١٦ ساڵان بە ناوی "بەهادین وەیسی"، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئەم گرتە ڤیدیۆیانە ئەمڕۆ دووشەمە ٣٠ی خەزەڵوەر، جەماوەری بەرچاوی خەڵکی #جوانڕۆ لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی گیانبەختکردووان #عرفان_کاکایی و #بەهادین_وەیسی کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتیەکان لەم شارەدا گیانیان لەدەست دا بەشداریان کرد. #مهسا_امینی pic.twitter.com/cxD16Njlbx
— ئێرانوایەر (@kurdishiranwire) November 21, 2022
تێبینییەکەت بنووسە