هەواڵدەریی "تەسنیم" سەر بە سپای پاسداران بڵاوی کردەوە "وریا غەفووری" یاریزانی تیمی فولاد کە ٣ی سەرماوەزی ١٤٠١، دەستگیر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.
چەند خولەک دواتر هەواڵدەریی "میزان" سەر بە دەزگای دادوەری ئەم هەواڵەی ڕەت کردەوە و بانگەشەی کرد "ئەم هەواڵە ڕاست نییە" و "بە پێچەوانەی ئەو بانگەشانەی کراوە وریا غەفووری ئازاد نەبووە."
وریا غەفووری یاریزانی تیمی فولادی خوزستان یەک ڕۆژ پێش یاریی تیمی فوتباڵ بەرامبەر تیمی فوتباڵی نەتەوەیی وێڵز لە شوێنی ڕاهێنانی تیمی فولاد و لەبەرچاوی منداڵەکانیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەستگیر کرابوو.
هەروەها شەوی شەمە ٥ی سەرماوەز، لە لایەن هەواڵدەرییەکانی تەسنیم و ئیسنا هەواڵی ئازاد بوونی وریا غەفووری بە دانانی بارمتە بڵاو کرایەوە بەڵام ئەم هەواڵە لە لایەن هەواڵدەری ئیرنا ڕەت کردەوە.
تەسنیم لە هەواڵەکەی خۆیدا بانگەشەی کردبوو کە وریا غەفووری " بە تۆمەتی چالاکی تەبلیغی، کۆبوونەوە و جووڵە بە دژی ڕژیم" دەستگیر کراوە" بەپێی ڕاپۆرتی ئەم میدیایەی نزیک لە سپا، "دوای تێپەڕاندنی قۆناغە سەرەتاییەکانی دادوەری و دانانی بارمتە" ئازاد بووە. تەسنیم جەختی کردبووەوە لەسەر ئەوەی کە لە داهاتوودا دۆسیەکەی وریا غەفووری لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە