close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

سپای پاسداران هەڕەشەی یەکلاکەرەوەی لە ناڕازیان کرد

۱۴ سەرماوەزی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سپای پاسداران هەڕەشەی یەکلاکەرەوەی لە ناڕازیان کرد

سپای پاسداران ئەمڕۆ ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠١، بە دەرکردنی ڕاگەیاندنێک لە لایەن هیزە ئەمنییەتییەکان، ئیتلاعات، ئینتزامی و بەسیجی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی یەکلاکەرەوەی لە ناڕازیان کرد.

سپای پاسداران لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕاگەیاندنەدا هەڕەشەی کردووە کە ئەم هێزانە لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ناڕازیان ڕاناوەستن و بە هیچ شێوەیەک نەرمی نانوێنن.

ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆی سپای پاسداران بۆ "ڕێز گرتن" لە دەزگای دادوەری بۆ لەسێدارە دانی ئەو چوار کەسەی کە بە "هاوکاری لەگەڵ مووساد" تۆمەتبار کرابوون بڵاو کرایەوە. هەروەها ئەم هیزە ئینتیزامییە داوای "بەردەوامیی لە بەدواداچوونی یەکلاکەرەوە و خێرایی لە دۆسیەی تۆمەتباران"ی ناڕەزایەتییەکان کردووە. 

سپای پاسداران لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕاگەیاندنەدا بانگەشەی کرد: "هێزە ئەمنییەتییەکان، ئیتلاعات، ئینتزامی و بەسیجی وڵات وێڕای ڕووبەڕوو بوونەوەی هێمنانە و زیرەکانە لەگەڵ ئەو کەسانەی هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و نەزمی کۆمەڵایەتی و جیاکردنەوەی ڕیزی فریودراوان، هەروەها لە ڕووبەڕوو بوونەی بەهێز و یەکلاکەرەوە لەگەڵ تێکدەران، تیرۆریستە چەکدارەکان و بەکرێ گیراوانی دوژمن ناوەستن و بە هیچ شێوەیەک نەرمی نانوێنن."

ڕۆژی یەکشەمە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠١، لە حاڵێک‌دا ڕۆژانە بە بەردەوامی لە میدیاکانەوە سزا قورسەکان بۆ ناڕازییە دەست‌گیر کراوەکانی ئاخێزی سەراسەری خەڵکی ئێران بڵاو دەکرێنەوە، هەواڵدەری "میزان" جێبەجێ کردنی سزای لە سێدارە دانی بۆ چوار هاوڵاتی زیندانیی بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ مووساد" ڕاگەیاند

ئەم چوار هاوڵاتییە بە ناوەکانی "حوسەین ئۆردوخانزاده"، "شاهین ئیمانی مەحمودئاباد"، "میلاد ئەشرافی ئاتباتان" و "مەنوچێهر شەهبەندی بێجوندی"، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ مووساد" لە جۆزەردانی ئەم ساڵ‌دا دەست‌گیر کران  و ماویەک لەمەوپێش سزای لەسەردارە دانیان بۆ دەرچوو.

ئەمە یەکەم جار نییە سپای پاسدار هەڕەشە لە ناڕازیان دەکات.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

سەرۆکی دەزگای دادوەری: سزاکانی موحارب بە زوویی جێبەجێ دەکرێن

۱۴ سەرماوەزی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
سەرۆکی دەزگای دادوەری: سزاکانی موحارب بە زوویی جێبەجێ دەکرێن