"ئازاد خانچەزەڕ"، چالاکی ناسراوی مەدەنیی خەڵکی مەریوانی سەر بە پارێزگای کوردستان، لە دووهەمین ڕۆژی مانگرتنەکان و ناڕەزازیەتییە سەراسەرییەکان لەسەر بانگەوازی جەماوەری بۆ ڕۆژانی ٢٨، ٢٩ و ٣٠ی سەرماوەز، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەم شارەوە دەستگیر کرا.
بەپێی هەواڵێک کە بە دەست "ئێرانوایەر" گەیشتووە، ئازاد خوانچەزەڕ، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠١، دوای هێرشی نێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی دادگا و ڕوون کردنەوەی تۆمەتەکانی لە ماڵکەی خۆیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە مەریوان دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، هێزە ئەمنییەتییەکان دوای هێرش بۆسەر ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە کوردە، ماڵەکەی بەڕێز خانچەزەڕیان پشکنیوە و هەندێک کەل و پەلی شەخسیی ئەویشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستگیر کردن و شوێنی ڕاگرتنی ئازاد خانچەزەڕ لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بەردەستدا نییە.
ئازاد خانچەزەڕ، هەروەها لە ساڵی ١٣٨٨دا لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە مەریواندا دەستگیر کرا و مانگی پووشپەڕی ساڵی ١٣٨٩ لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی "هەوڵدان بە دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی" بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و ٢ سال زیندانی تەعلیقی محکووم کرابوو.
دەستگیر کردنی ئەم هاوڵاتییە کوردە لە حاڵێک دایە کە مانگرتنەکان و ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێراندا پێی ناوەتە ناوەتە ناو چوارەمین مانگی خۆیەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە