ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی پەیکەری گیانبەختکردوو "بورهان ئەلیاسی"، گەنجی ٢٢ ساڵان، چەند کاتژمێر پێش ئێستا لە جوانڕۆ بەڕێوە چوو.
پێشتر لە هەواڵێکدا کە لە لایەن ئێرانوایەر بڵاو کرایەوە، هاتبوو کە ئەمڕۆ ١٠ی بەفرانباری ١٤٠١، لە کاتی بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی چلەی گیانبەخت کردووانی جوانڕۆ، تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵک و هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان ڕووی دا و تەقە لە خەڵک کراوە، لە ئەنجامی ئەم تەقە کردنانەدا "بورهان ئەلیاسی"، بریندار دەبێت دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بە هۆی قووڵی برینەکانی گیانی لەدەست دەدات.
بەپێی سەرچاوە خۆجەییەکان، بنەماڵەی ئەلیاسی لە ترسی رفاندنی تەرمی کوڕەکەیان بڕیاریان دا بەخێرایی تەرمی کوڕەکەیان ئەسپەردە بکەن. ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی گیانبەخت کردوو بورهان ئەلیاسی لە قەبرستانی حەسەن گایەری جوانڕۆ بە ئامادە بوونی جەماوەری بەرچاوی خەڵکی جوانڕۆ بەڕێوەچوو.
بەشدار بووان لەم ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی "بورهان ئەلیاسی" دورشمەکانی "هر یک نفر کشته شە هزار نفر پشتشە"، "مرگ بر دیکتاتور"، "ڕۆڵەی ئاگر و خوێنین، تۆڵەی شەهید دەستێنین" و "کوردستان، کوردستان، گۆڕستانی فاشیستان" و "دایە مەگری بۆ ڕۆڵە، شەرتە بستێنی تۆڵە" یان وتەوە.
جێگەی ئاماژەیە هێزە ئەمنییەتییەکان ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی "بورهان ئەلیاسی"یان تێکدا و هەوڵیان دا بە فیشەکی ساچمەیی و گازی فرمێسکڕێژ بڵاوە بە بەشدار بووان بکەن.
بەپێی ئەم گرتە ڤیدیۆیە جەماوەرێکی بەرچاو لە خەڵکی #جوانڕۆ بەشداریان لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی گیانبەختکردوو #بورهان_ئەلیاسی کردووە.#مهسا_امینی #ناڕەزایەتی_سەراسەری pic.twitter.com/jOQri5Mm9v
— ئێرانوایەر (@kurdishiranwire) December 31, 2022
تێبینییەکەت بنووسە