لە درێژەی گوشارهێنانی ناوەندە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر یانە وەرزشییەکانی ئێران، "وریا غەفووری" یاریزانی تیمی تۆپی پێی فولادی خوزستان لەم تیمە دەرکرا.
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە "جەواد نکونام" سەرۆکی ڕاهێنەری تیمی فولاد، ڕایگەیاندووە وریا غەفووری بۆ نیوەی وەرزی دووهەمی خولی نایاب هیچ شوێنێکی لەم تیمەدا نییە و دەبێت ئەم تیمە بەجێبهێڵێت.
وریا غەفووری کاپیتانی پێشووی تیمی ئیستێقلال کە بە بڕیاری سەردار مستەفا ئاجورلو لەم تیمە وەلا نرابوو لە سەرەتای وەرزەوە پەیوەست بوو بە فولادی خوزستانەوە. ئەو لە ٣ی سەرماوەزدا لە شوێنی ڕاهێنانی تیمی تۆپی پێی ئێستقلالدا لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرا و لە ٨ی سەرماوەزدا ئازاد کرا.
هەروەها لە حەوتووەکانی ڕابردوودا فیدراسیۆنی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامی بە سەرۆکایەتی "مێهدی تاج" داوای لە یانەکانی فوتباڵ کردووە یاریزانەکانیان ئاگادار بکەنەوە هەر چەشنە بەشداری کردنێکیان لە ناڕەزایەتییەکاندا هیچ پاساوێک هەڵناگرێت، و جگە لەمە دەبێت چاوەڕوانی ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەمنییەتی لەگەڵ یانەکان و یاریزانەکان بن.
فیدراسیۆنی جیهانی فوتباڵ سەرەڕای بانگەشەی چاودێریکردنی ڕەوتی جیاکردنەوەی سیاسەت لە وەرزش، چەند مانگێکە سەبارەت بە سەرکوت و تەنانەت گرتن و ئەشکەنجەدانی یاریزانانی فوتباڵ لە ئێران بێدەنگ بووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە